وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی “بەخششی دارایی تۆڕی نەهرەین لە بواری توێژینەوە ” بەڕێوەچوو
لەدرێژەی کارو چالاکییەکاندا، لە بەرواری3 تشرینی دووەمی 2021 دا، وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تۆڕی نەهرەین بە ناونیشانی “بەخششی دارایی تۆڕی نەهرەین لە بواری توێژینەوە” لەلایەن د. ڕۆژین کەمال محمد ئەمین– ەوە. دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری سەنتەری دی سی ئێچ و هاوبەڕێوەبەری تۆڕی نەهرەین لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سکرتێری ڕێکخراوی ڕەشیدی نێودەوڵەتی، بەئۆنلاین پێشکەش کرا.
لە وۆرکشۆپەکەدا ٢١٠ بهشداربوو لە كۆی ٤٦ زانكۆ و پهیمانگا وڕێکخراو و دهزگای حکومی و نا حکومی له 5 وڵاتی (عێراق، نەمسا، سوید، مالیزیا، جەزائیر) و لە ناوخۆی عێراقیشدا لە کۆی 15 شار و شارۆچکە (بەغداد، سلێمانی،کەرکوک، هەولێر، دهۆک،هەڵەبجە،کۆیە،زاخۆ،ڕانیە،شەنگال،دەربەندیخان،چوارقوڕنە،زەڕایەن،کەلار،چەمچەماڵ) ئامادەبوون.
* پڕۆژەی تۆڕی نەهرەین، کە بنکەکەی لە زانکۆی کۆلێژی لەندەنە (یو سی ئێڵ) ، پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. کە کاردەکات بۆ پەرەپێدان و گەشەکردنی بەردەوامی مێژوو و کەلەپووری کولتووری لە عێراق، پڕۆژەکە سپۆنسەر دەکرێت لەلایەن بەخشەرێکی بەخشندە و بەردەوامە لە کارەکانی بۆ ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوو.