Back

ئەنجومەنی زانکۆ چەند بابەتێکی گرنگی پەیوەست بە خوێندن و پێداویستییەکانی خوێندکاران تاوتوێکرد

به‌ئامانجی خستنه‌ڕووی كاروچالاكییه‌ زانستی و كارگێڕییه‌كانی زانكۆ و گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی گرنگی پەیوەست بە پرۆسەی خوێندن و پێداویستییەکانی خوێندکاران، ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارەی ٣ی بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢١-٢٠٢٢ ) ئەنجامدا. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عەلی ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ باسی له ‌په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ڕه‌وشی ته‌ندروستی كرد به‌تایبه‌ت سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مه‌ترسیدارییەکانی لەسەر پرۆسەی خوێندن بۆیە داوای له‌ ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ کرد هه‌موو ڕێگایه‌كی گونجاو و ته‌ندروست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ، هەروەها پابه‌ندی ئه‌و ڕێنماییانه‌بن كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌رده‌چێت. پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عەلی ئه‌مین سوپاسی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی زانکۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كرد كه‌ دوێنێ هه‌ستان به‌ پێدانی ژەمی دووەمی ڤاكسین به‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، وە داوای لە تەواوی فەرمانبەران و ماۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا وەربگرن تاکو گیانی هەمووان سەلامەت و پارێزراو بێت. پاشان گفتوگۆی پێویست له‌سه‌ر هه‌نگاو و كاره‌كانی داهاتووی زانكۆ كراو ئەنجومەنی زانکۆ جەختی لەسەر پێشوازییەکی شایستە لە خوێنکارانی تازە وەرگیراو و پابەندبوون بە رێنماییەبتەندروستییەکان کردەوە، هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی دارایی و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشی ناوخۆیی و پرۆسەی خوێندن کراو بڕیاری پێویستی لەبارەوە درا، هەوڵدان بۆ زیاتر کەمکردنەوەی رۆتین و کارکردن بە سیستمی ئەلکترۆنی بەشێوەیەکی باشترو بەرفراوانتر لەوەی ئێستا و دانانی لیژنەیەکی باڵا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بە ئەلیکترۆنیکردن لە کۆلێج و پەیمانگاکانی زانکۆ گفتوگۆی لەسەرکرا. هەروەها کارکردن بۆ رانکی نیشتمانی زانکۆکان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و رانکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. لە کۆتاییدا گفتوگۆکرا لەسەر نوسراوى ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتى خوێندنی باڵا و گوێگرتن لە ڕاپۆرتی یاریدەدەرانی سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستی و کارگێڕى و دارایى و بەڕێوەبەری دارایى زانکۆمان سەبارەت بە گەڕاندنەوەى دەسەڵاتى دارایى و کارگێڕى بۆ زانکۆمان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile