Back

خوێندکارانی زانکۆ بەشداری لە وۆرکشۆپێکی سیاسیدا دەکەن

به‌ئامانجی هۆشیاری و به‌ئاگابوون له‌ ڕووداوو پێشهاته‌كان و وه‌رگرتنی ڕای خوێندكاران له‌سه‌ریان، وۆرکشۆپێک له‌لایه‌ن ڕێكخراوی  CDO بۆ گەشەپێدانی مەدەنیەت به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌مڕۆ سێشەمە 26 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021  لە پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، بە سەرپەرشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی زانکۆ،  وۆرکشۆپێک بۆ ژماره‌یه‌ك خوێندكار بەڕێوەچوو . شادیار شۆڕش وه‌ك ڕێكخه‌ری وۆرکشۆپەکە بابه‌ته‌ دیاریكراوه‌كانی بۆ خوێندكارانی هه‌رسێ به‌شی زانستی ( ئایتی و نێتۆرك و داتابه‌یس) شیكرده‌وه‌ كه‌ باسیان له‌ كاری پێکەوەیی و بەشداری سیاسی گەنجانه‌ به‌ئاراسته‌ی بەردەوامی چالاکییه‌كان وئه‌نجامدانی دیالۆگی کراوە و گفتوگۆكردن سەبارەت بە گۆڕانکاریە کۆمەڵایەتییه‌ سەردەمیەکانی گەنجان بوو ، هه‌روه‌ها شیکردنەوەوچۆنیەتی دانانی ئامانجی کارکردن چاره‌سه‌ری گرفتەکان لە نێوان گەنجاندا. له‌به‌شێكی تری وۆرکشۆپەکەدا ئارام بكر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌شداریكردو ڕایگه‌یاند پێشوازی له‌هه‌ر جۆره‌ چالاكییه‌كی له‌م جۆره‌ ده‌كه‌ین چونكه‌ پێمان وایه‌ زانكۆ نابێت ته‌نها كاری پێدانی بڕوانامه‌ بێت بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ته‌نیشت به‌خشینی زانست و زانیاری ، هۆشیاری و ڕۆشنبیری گشتی بدرێته‌ خوێندكارانی زانكۆو په‌یمانگاكان تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ خوێندكاران خۆیان به‌به‌شیك له‌ كۆمه‌ڵگا بزانن و ده‌ستیان له‌ بونیادنانیدا هه‌بێت و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌و گرفته‌كان بدۆزنه‌وه‌، ده‌ستخۆشی له‌ ڕێكخراوی  CDO بۆ گەشەپێدانی مەدەنیەت كرد و پشتیوانی زانكۆی بۆ دوپات كردنه‌وه‌. له‌كۆتاییدا خوێندكارانی به‌شداربووی وۆرکشۆپەکە به‌ پرسیارو سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان مێزگرده‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد. ئەم چالاکییە بڕیارە بۆ ڕۆژی دووەمیش بەردەوامی هەبێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile