Back

فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ژه‌می دووه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرت

له‌ پێناو ته‌ندروستی فه‌رمانبه‌ران و له‌ده‌ستنه‌دانی ئازیزانمان ، هاوكات بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاران و هاونیشتمانیان كه‌ سه‌ردانی زانكۆ ده‌كه‌ن، ژه‌می دووه‌می ڤاكسین دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا درا به‌ فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی. له‌دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی به‌ پێدانی ڤاكسین به‌و ده‌زگاو فه‌رمانگانه‌ی حكومه‌ت كه‌ داواكارییان پێشكه‌شكردوه‌، له‌ به‌رواری 1ی ئه‌یلولی 2021 تیمێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كردو ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی ڤایزه‌ر درا به‌ فه‌رمانبه‌ران ، وه‌ ئه‌مڕۆش 26 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 تیمێكی ته‌ندروستی له‌هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیان كرده‌وه‌و ژه‌مه‌ ڤاكسینی دووه‌میان بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ كرد كه‌ ژه‌می یه‌كه‌میان وه‌رگرتبوو ، هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌شی ژه‌می یه‌كه‌میان وه‌رنه‌گرتبوو بۆیان ئه‌نجامدان. عماد مجید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ناوی سه‌رۆكی زانكۆو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه‌ سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كرد كه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ ئه‌رك ده‌كێشن و سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و له‌شوێنی كار ڤاكسین پێشكه‌ش به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile