Back

 خەڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ گروپی ڕاپرسی و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی

له‌ پای ماندوبوون و به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركی پیشه‌یی و هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنی ڕای خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی  خەڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ گروپی ئاینده‌ بۆ ڕاپرسی و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی. ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتی 26تشرینی یەکەمی 2021بە ئامادەبوونی پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ،م. ئه‌رینا مصطفی به‌ڕێوه‌به‌ری سەنتەری توێژینەوە، خه‌ڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە (23)خوێندکاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، لەپای بەشداریکردن و هەوڵ و ماندوبونیان لەپڕۆژەیه‌كی گه‌وره‌ی ڕاپرسی كه‌ له‌ڕابردوودا بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا. سه‌رۆكی زانكۆ سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبوونی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌و خوێندكارانی كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕاپرسییه‌ كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ ڕاپرسییه‌ گه‌وره‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق ، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن. بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە لە لێدوانێکێدا بەسایتی زانکۆی ڕاگەیاند: لەم ڕاپرسیەدا کە ئه‌نجاممانداوە، سلێمانی کراوە بە دوو زۆن، کە خوێندکاران بە شێوەیەکی مه‌یدانی لەناوبازاڕ و گەڕەکەکان و شوێنە گشتیەکاندا پیشه‌ییانه‌ ڕای ‌هاوڵاتیانیان وەرگرتووه‌ سەبارەت بەپرۆسەی دەنگدان و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی خایاند، خۆشبه‌ختانە ئەنجامی ڕاپرسیەکە لەڕێژه‌ی (80٪ بۆ 85٪) نزیکبوو لە ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردن. بەهەمان شێوە ئەم ڕاپرسیە بەشیوەیەکی ئەلیکترۆنیش ئەنجامدراوەو ئەنجامەکان تا ڕادەیەکی باش هاوشێوەبون. له‌ كۆتاییدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆو خوێندكارانی به‌شدار له‌ ڕاپرسییه‌كه‌.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile