Back

ئەنجامی زانكۆلاین بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان بڵاوكرایه‌وه‌

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەنجامی زانكۆلاینی بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان بڵاوكردەوە و رایگەیاند: 43 هەزار و 277 خوێندكار وەرگیران و 82% ی دەرچووانیش لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان وەرگیراون. سەعات 10ی ئەمڕۆ 2021-10-25، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وردەكاری و داتای وەرگیراوانی لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان لەهەرێمی كوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2021-2022) راگەیاند و د.خەتاب ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و بەدواداچووان ئاماژەی بەوەدا: كە ئەمساڵ 63 هەزار و 324 خوێندكاری پۆلی 12 دەرچوون و 82% ی دەرچووان كە داواكاریان پێشكەشكردووە لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان وەرگیراون، هاوكات 18%ی ئەو خوێندكارانە وەرنەگیراون كە ژمارەیان دەكاتە 7 هەزار 943 خوێندكار. وتیشی: 62% خوێندكاران لەناو خوێندنی خۆڕایدا وەرگیراون واتا ئەو كورسیانەی كە بەخۆڕاین و 21% لە خوێندنی پارالێڵ وەرگیراون و 17% لە خوێندنی ئێواران وەرگیراون. راشیگەیاند: 4 هەزار و 67 كورسی بە بەتاڵی ماونەتەوە و وەرنەگیراوان دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن و لەسەر ئەو كورسییە بەتاڵانە بخوێنن. د.خەتاب ئەحمەد ئەوەشی راگەیاند: لە سەعات 11 ی ئەمڕۆوە لینكی ئەنجامی زانكۆلاین كارا دەبێت و وەرگیراوان دەتوانن ئەنجامەكانی لێوەرگرنەوە. خوێندكاران ده‌توانن له‌م لینكه‌وه‌ ئه‌نجامی زانكۆلاین وه‌ربگرنه‌وه‌
This shortcode LP Profile only use on the page Profile