زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به گه‌شتوگوزار و گه‌شه‌سه‌ندن ئەنجام دەدات
بۆ جاری دووه‌م زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوبەشی و هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆی كوردستان له سنه، دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به گه‌شتوگوزار و گه‌شه‌سه‌ندن بەڕێوەدەبەن كه بڕیاره له رۆژانی 9-2022/3/10 له وڵاتی ئێران بەڕێوەبچێت.
ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م جاره‌ی كۆنفرانسه‌كه تایبه‌تن به ( به‌ڕێوه‌بردن، ماركێتینگ،وه‌به‌رهێنان، په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی كهرتیگهشتوگوزار ) جگه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیی كۆنفرانسه‌كه‌یه چه‌ند زانكۆیه‌كی تر له وڵاتانی نه‌مسا وپورتوگال و چه‌ند ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی جۆرناڵه ئه‌كادیمییه‌كانی وڵاتی ئێران به‌شداریی كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌روەها بڕیاره چه‌ندین میوانی تایبه‌ت و خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی و خاوه‌نكارانی بواری گه‌شتوگوزار له چه‌ند وڵاتێكی جیاوازه‌وه له‌م كۆنفرانسهنێودهوڵهتیهدا به‌شداربن.
جێی باسه، له دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به گه‌شته‌گوزار و گه‌شه‌سه‌ندن چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی تایبه‌ت به گه‌شتوگوزارو گه‌شه‌سه‌ندن پێشكه‌ش بكرێن و دواتر له گۆڤاره ئه‌كادیمییه‌كاندا بڵاوبكرێنه‌وه.