توێژینەوەی هاوبەشی مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیدا بڵاودەبێتەوە
لەدرێژەی کار و چالاکییە ئەکادیمییەکانیدا، م.ئەیوب کەریم سەعید لە ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC) لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، توێژینەوەیەکی لەژێر ناونیشانی (کاریگەری میدیا لەسەر بەهای ژیان لای ڕزگاربووانی کۆڤید-19) لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكەی ناوخۆیی و بیانی، لە گۆڤاری (Rawal Medical Journal) بڵاوکردەوە.
جێی ئاماژەیە گۆڤارەکە ئیندێکسی کلاریڤەیتە و کوارتەری چوارە و یەكێكە لەگۆڤارە زانستیە ئاستبەرزەكانی جیهان.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم لینكە بكەن: