سەرۆکی زانکۆ پەیامێک ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران دەکات
بەئامانجی پاراستنی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەلەئێستادا بەشێوەیەکی بەربڵاو تەشەنەی سەندووەو لەپێناوی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بەسەرکەوتویی،
پ.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی داوا لە مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکات کە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوكات بەکارهێنانی (ڤاکسین و بەستنی ماسک) بکرێتە مەرجی سەلامەتی گیانی هەموو لایەک.
سەرۆکی زانکۆ لەکۆتایی پەیامەکەیدا هیوا دەخوازێت هەموو لایەک دووربن لە نەخۆشی و ناخۆشی و ساڵێکی پڕ لەزانست و سەرکەوتن چاوهڕێمان بكات.