Back

سیمینارێك به‌ناونیشانی خۆپاراستن له‌ ئاگر به‌ڕێوه‌چوو

له‌ كارو چالاكییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، سیمینارێك له‌ سه‌ر چۆنێتی خۆپاراستن له‌ئاگر به‌ڕێوه‌چوو. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021ز به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سیمینارێكی بۆ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان (مقدم سیروان محمد ئه‌فسه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای سلێمانی و سامان حسین ڕاهێنه‌ر) له‌ هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخست سه‌باره‌ت به‌ ڕونكردنه‌وه‌و چۆنێتی خۆپاراستن له‌ئاگر له‌ فه‌رمانگه‌و شوێنه‌گشتییه‌كان و ماڵاندا، كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ فه‌رمانبه‌رانی هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ تیایدا به‌شداربوون. له‌ سیمیناره‌كه‌دا ناوبراوان باسیان له‌ سوودو زیانه‌كانی ئاگر كرد كه‌ مامه‌ڵه‌ی دروست و نادروستی مرۆڤه‌كان دیاریده‌كات كه‌ ئاگر چه‌نده‌ دۆسته‌ یان دوژمنه‌، هه‌روه‌ها به‌شێوازێكی زانستیانه‌ ڕێنمایی پێویستیان به‌ ئاماده‌بووانی سیمیناركه‌دا كه‌ پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك به‌ئاگاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر بكات و هه‌وڵ بدرێت پێداویستییه‌كانی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر له‌سه‌رجه‌م ماڵ و فه‌رمانگه‌و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا بوونی هه‌بێت تا له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگردا به‌كه‌مترین زیان لێی ده‌ربچین و گرنگه‌ هه‌موو هاونیشتمانییه‌ك ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی 115 بزانێت تا له‌كاتی ڕوداوو ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا په‌یوه‌ندی به‌ پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه‌ بكرێت. له‌كۆتاییدا له‌لایه‌ن پ.ی.د. دانا احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ به‌ڕێزان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شلرستانی سلێمانی و هیوای خواست به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م جۆره‌ چالاكییانه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile