Back

وۆركشۆپێك تایبه‌ت به‌ نوسینی CV به‌ڕێوه‌چوو

له‌پێناو به‌خشینی زانستی نوێ له‌ڕووی نوسینی سیڤییه‌كی گونجاوو پڕ زانیاری ، له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كار CDC  زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ وۆركشۆپێك به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كار CDC  زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وۆركشۆپێكی بۆ م. سامان ساڵح فەرەج ڕاهێنه‌ر له‌ سه‌نته‌ری ناوبراو به‌ڕێوه‌برد . ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار CDC لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چوارچێوەی گەشەپێدانی توانای فەرمانبەرانی ناوەندەکە، هەفتانە زنجیرە سیمینارو وۆرکشۆپ سازدەکات لەسەر ئەو بابەتانەی گرنگانه‌ی كه‌ پێویستی هه‌نوكه‌یین بۆ گەشەپێدانی توانای فه‌رمانبه‌ران و خزمەتکردنی خوێندکاران،  لەم چوارچێوەیەشدا ناوەندەکە هەستاوە بەپێشکەشکردنی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری پێداچوونەوەی سیڤی بۆدەرچووان و ئەوکەسانەی دەیانەوێت سیڤیەکانیان پێشکەشی بازاری کاربکەن تا لە کۆمپانیاو ناوەندەکانی کارکردن کاریان دەستبکەوێت. م. نه‌ورۆز مصطفی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ناوبراو به‌م جۆره‌ باسی له‌ پرۆژه‌كه‌ كرد : لەپێناوی ئەوەی هەمو لایەک شارەزابن لەچۆنیەتی نوسینی سیڤیەکی کاریگەرو هەڵسەنگاندنی بەشێوەک کە بتوانرێت سەرنجی خاوەن کارەکان ڕابکێشرێت بۆ ئەوکەسانەی سیڤی پێشکەش دەکەن بە کۆمپانیاو ناوەندی کارکردن، بتوانن سیڤیەکان ببێتە جێگەی سەرنج و بەئامانجی دەستکەوتنی هەلی کاری گونجاو . لە ناوەندەی گەشەپێدانی کار لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تازەترین و بۆ یەکەم جارە خزمەتگوزاری زانکۆکە پێشکەشی دەکات بەبێ بەرامبەر بۆهەرکەسێک بیەوێت لەبازاڕی کار سیڤیەک پێشکەش بکات ، هەموڕۆژانێکی چوار شەمە ئەم وۆرکشۆپە درێژه‌ی هه‌یه‌و ده‌توانن له‌ كاتژمێر 9 ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ تا كاتژمێر 1 ی پاشنیوه‌ڕۆ سه‌ردان بكه‌ن و سیڤییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ببات بۆ ئه‌وه‌ی زانستییانه‌ پێداچونه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجام بدرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile