پشكنینی چه‌ندین جۆری خوێن بۆ فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئه‌نجامدرا
له‌هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و به‌ئامانجی دڵنیایی و ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ فه‌رمانبه‌ران ، چه‌ندین پشكنینی خوێن بۆ فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 12 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 بۆ دڵنیابونه‌وه له ته‌ندروستی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوكاری تاقیگه‌ی (كانی) هه‌ستان به ئه‌نجامدانی پشكنینی خوێن له جۆره‌كانی ( به‌رگری له‌ش، ڕێژه‌ی خوێن، خه‌ستی خوێن، په‌ڕه‌كانی خوێن، اقراص) .
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌فه‌رمانبه‌ران به‌شداربوون و پێیان وابوو جێی خۆیه‌تی ناوبه‌ناو كار‌و چالاكی له‌م جۆره ئه‌نجام بدرێت، وه سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و تاقیگه‌ی كانی كرد.
عماد مجید نوری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌م شێوه‌یه بۆ سایتی زانكۆ دوا: