دیداری ( په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد‌و ئه‌رمه‌ن له‌مێژوودا ) به‌ڕێوه‌چوو
به‌دروشمی ( زانكۆ وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نه‌ته‌وه‌كان) و له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دیدارێكی گرنگ و پڕبایه‌خی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان كورد‌و گه‌لی ئه‌رمه‌ن به‌ڕێوه‌برد.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی ئه‌یلولی 2021 به‌ئاماده‌بوونی پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سه‌رقونسوڵی كۆماری ئه‌رمه‌نستان له هه‌رێمی كوردستان و د.خطاب شێخانی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی جیهان لەسلێمانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئاماده‌بووان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌هاوبه‌شی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاینده، دیدارێكی زانستی بۆ هه‌ردوو (پ.د. ئه‌رشاك پۆلادیان مێژوونوس و ئه‌كادیمیست و دیبلۆماتكاری ئه‌رمه‌نی) و ( د. هه‌ردی مهدی مه‌یكه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له مێژوودا) سازكرد . به‌چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان دیداره‌كه ده‌ستیپێكرد و دواتر له‌لایه‌ن پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووته‌یه‌كپێشكه‌شكراو وێڕای به‌خێرهاتنی میوانی دیداره‌كه بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به به‌ڕێوه‌چوونی دیدارێك كه به‌شیوازێكی زانستییانه ئاوڕ له په‌یوه‌ندی مێژوویی گه‌لی كورد و گه‌لی ئه‌رمه‌ن ده‌داته‌وه ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد به په‌یوه‌ندی قوڵ و له‌مێژینه‌ی هه‌ردوو گه‌لی كورد‌و ئه‌رمه‌ن كه ڕه‌گێكی مێژوویی هه‌یه و پێكه‌وه‌ژیان و لێكترازان بوونی هه‌بووه، هیوای خواست به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م دیداره سوودی باشی بۆ مێژووی هه‌ردوو گه‌لی كورد‌و ئه‌رمه‌ن ده‌ستنیشان بكات و ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ نزیك بونه‌وه‌یان دیاری بكرێت. پاشان هه‌ردوو (پ.د. ئه‌رشاك پۆلادیان ) و ( د. هه‌ردی مهدی مه‌یكه) بابه‌ته‌كانی خۆیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و باسیان له‌سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌ل كرد كه باشی و ناباشی تیادابوه‌و ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌نێوان په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌بوه‌و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی لێكترازانی كورد‌و ئه‌رمه‌ن ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتی میرنشینه‌كان له‌ساڵی 1887ز و ده‌ستی ده‌ره‌كی تورك و فارس به‌ڕوونی بینراوه، به‌ڵام هه‌میشه دژه‌كانی كورد‌و ئه‌رمه‌ن بونه‌ته هۆكارێكی به‌هێز بۆ ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كان. كورد‌و ئه‌رمه‌ن وه‌ك دوو گه‌لی زیندووی زوڵم لێكراو تا ئێستا نه‌یانتوانیوه شوێن ده‌ستی خۆیان دیاری بكه‌ن و هاوشێوه‌ی ڕابردوو په‌یوه‌ندییه‌كانیان په‌ره‌پێبده‌ن. ڕایانگه‌یاند پێویسته كاری هاوبه‌ش و كۆنفرانسی زیاتر بۆ توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بكرێت چونكه خاڵی هاوبه‌ش زۆره به‌تایبه‌ت بواره‌كانی مێژوویی و ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش. له‌كۆتاییدا ئاماده‌بووان پرسیار‌و سه‌رنجه‌كانیان ئاراسته‌و هه‌ردوو مێژونوس كرد‌و وه‌ڵام درانه‌وه. له لێدوانێكدا تایبه‌ت به سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پ.د. ئه‌رشاك پۆلادیان مێژوونوس و ئه‌كادیمیست و دیبلۆماتكاری ئه‌رمه‌نستان به‌م شێوه‌یه ئامانجی دیداره‌كه‌ی خسته‌ڕوو: هه‌روه‌ها د. هه‌ردی مهدی مه‌یكه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له مێژوودا سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كه ووتی :