
توێژینەوەی مامۆستایەکی زانکۆمان لە گۆڤارێکی نێودەڵەتی ئاستبەرزدا بڵاودەبێتەوە
( د.هۆزان خالید ) مامۆستا لە زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی-پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر توێژینەوەیەکی لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی بڵاوکراوەی ئلیسیڤیەر بڵاوکردەوە لە چارەکی یەکەم کە فاکتەری کاریگەریەکەی (٤.٥٨٩) یە، توێژینەوەکە بەهاوبەشی پڕۆفیسۆر د.طارق احمد ڕشید لە زانکۆی کوردستان-هەولێر و د.بڕیار احمد حسن لە دەستەی کوردستانی ئەنجامدراوە.
توێژینەوەکە باس لە دیزانکردنی ئەلگۆریسمێک دەکات بۆ گرووپکردنی داتای نەخۆشی کۆرۆنا و نەخۆشییەکانی ( دڵ، شەکرە، گورچیلە، و جگەر) بەپێێ توێژینەوەکە ئەلگۆریسمە پێشنیارکراوەکەی توێژەران چوستی و توانای باشترە لە ئەلگۆریسە هاوتاکانی لەڕووی کەمی کات و بەکارهێنانی بیرگە بۆ دۆزینەوەی باشترین وەڵام بۆ داتای کۆرۆنا و نەخۆشیەکانی تر.
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستخۆشی لە مامۆستای ناوبراو دەکات و هیوای بەردەوامی لە کاروچالاکی زانستی بۆ دەخوازێت.
ناوی گۆڤارەکە
Computers in Biology and Medicine
Impact Factor (Clarivate Analytics, 2021): 4.589 CiteScore: 7.3
لینکی توێژینەوەکە.