Back

سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ مامۆستایانی پەیمانگای دایک کۆبوەوە

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنێنی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2021_2022 و گوێگرتن لە سەرۆک بەش و مامۆستاو لێپرسراوی هۆبەکانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بۆ بەدواداچوون لە هەبوونی هەر کێشە و گرفتێک لە بوارەکانی زانستی و ئاکادیمی و کارگیری.، ئەمرۆ سێشەممە 21ی ئەیلولی 2021 پ.د.ئالان فەریدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی کرد . کۆبونەوەکە بە ئامەدەبوونی پ.د کاظم فرج عارف  ڕاگری پەیمانگا و م.صلاح قادر محمود یاریدەدەری راگر بەرێوەچوو. لە ووتەیەکدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ ئامەدەبووان ڕایگەیاند وەک هەمیشە پاڵپشتی پرۆسەی خوێندن و پێشکەوتنی زیاتری زانست دەبین لە پەیمانگای (دایک) بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر پێشکەش بە سەرجەم خوێندکارانی بکات بە تایبەت لە ڕووی زانستەوە. سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کرد کە لە ماوەی رابردوودا خزمەتیان کردووە و نەیانهێشتوە پرۆسەی خوێندن بوەستێت سەرباری ئاستەنگەکان، هیوای خواست هەر بە هەمان رۆحی خزمەتەوە بۆ ساڵی خوێندنی ۲٠۲۱-۲٠۲۲ بەردەوامبن و زانکۆش پاڵپشتیان دەبێت بۆ هەموو دەستپێشخەرییەک. راگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی سەردانەکەی سەرۆکی زانکۆیان بە گرنگ هەڵسەنگاند و بە دەستپێکێکی باشییان زانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن. به‌مه‌به‌ستی زیاتر سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندن، ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئاماده‌بوی كۆبونه‌وه‌كه‌ پێشنیارو پرسیارو سه‌رنجه‌كانی خۆیان پێشکەش کرد و سه‌رۆكی زانكۆش به‌ڵینی چاره‌سه‌رو جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیدا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile