پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون: ده‌مانه‌وێت ساڵ به‌ساڵ خزمه‌تی به‌رچاو به خوێندكارانمان بكه‌ین
به‌ئامانجی ئاگاداربوون له چۆنێتی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و گوێگرتن له مامۆستایان و لێكۆڵینه‌وه له هه‌ر كێشه‌و گرفتێك كه هه‌بێت چ بواری زانستی و ئه‌كادیمی بێت یان كێشه‌ی كارگێڕی ، پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2021 پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی له سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ڕاگرانی كۆلیجه‌كان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیكراو پاشان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكی زانكۆ پیرۆزبایی خۆی گه‌یانده سه‌رجه‌م مامۆستایان وه‌ك هه‌ڵگرانی ئاڵای زانست و پێشكه‌وتن و هیوای خواست ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن به‌گوڕوتینێكی به‌هێزه‌وه پێشوازی له خوێندكاران بكرێت.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ مامۆستایانی كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كان كه بریتیبوون له مامۆستایانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری و كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی، دووپاتی كرده‌وه كه هه‌میشه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی مه‌به‌ستییه‌تی باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به پرۆسه‌ی خوێندن و خوێندكاره‌كانی بكات به‌تایبه‌ت له ڕووی زانستییه‌وه پاشان خزمه‌تكردنیان له ڕووه‌كانی تره‌وه به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان، ڕایگه‌یاند ده‌مانه‌وێت ساڵ به‌ساڵ خزمه‌تی به‌رچاو به خوێندكاران بكه‌ین و نوێترین سیستمی خوێندن بهێنینه نێو پرۆگرامه‌كانه‌وه تا خوێندكاران له ئاستی پێشكه‌وتنه‌كانی دونیا دوانه‌كه‌ون و بتوانن ئه‌وانیش ده‌ستیان له ئاوه‌دانی و خزمه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردیدا هه‌بێت.
پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سوپاسی سه‌رجه‌م مامۆستایانی زانكۆی كرد كه له ڕابردوودا به‌گیانی پێشمه‌رگانه خزمه‌تی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی زانكۆیان كردووه‌و نه‌یان هێشتووه بۆ ساتێكیش پرۆسه‌ی خوێندن په‌كی بكه‌وێت سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه ته‌ندروستی و داراییه‌كان كه چه‌ند ساڵێكه به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتووه ، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌ر به‌و ڕۆحیه‌ته به‌رزه‌وه ئه‌مساڵی خوێندنی 2021-2022 ده‌ست به كاروباره‌كان بكه‌ن و ئێمه‌ش پشتیوانتان ده‌بین. وه ئاماژه‌یكرد به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له ساڵانی ڕابردوو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ده‌ستی هێناوه و له‌ڕانكی نیشتمانی زانكۆكاندا ساڵ به‌ساڵ هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه كه بێگومان ئه‌ویش بۆ هه‌وڵ و شه‌ونخونی مامۆستایان به‌تایبه‌ت و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ به‌گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و داوای كرد له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامبن .
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی داوای له ڕاگرانی كۆلیجه‌كان كرد كه گرنگی به خوێندكارانی تازه وه‌رگیراو له كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ بده‌ن و به كه‌مترین ڕۆتینی ئیداری كاروباره یاسایی و كارگێڕییه‌كانیان بۆ ئه‌نجام بده‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سیستمی وه‌رگرتن له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تا ئاستێكی زۆر به ئه‌لیكترۆنی كراوه‌و پێویست ناكات خوێندكار‌و كه‌سوكاریان سه‌ردانی تۆماری گشتی زانكۆ بكه‌ن به‌ڵكو له‌ڕێی ئۆنلاینه‌وه ده‌توانن كاروباره‌كانیان ڕایی بكه‌ن جگه له‌وه‌ی بۆ هه‌ندێ كێشه‌و گرفتی تایبه‌ت نه‌بێ .
ڕاگرانی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به بایه‌خه‌وه به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی زانكۆیان هه‌ڵسه‌نگاندو به‌سه‌ره‌تایه‌كی باشییان زانی كه ئاوڕ له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه بدرێته‌وه كه بوونیان هه‌یه هه‌رچه‌نده له پشوی هاویندا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن كردووه.
به‌مه‌به‌ستی زیاتر سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندن، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاماده‌بوی كۆبونه‌وه‌كه پێشنیار‌و پرسیار‌و سه‌رنجه‌كانی خۆیان خسته به‌رده‌ست سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌وانیش به‌ڵینی چاره‌سه‌رو جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیدا و ڕایگه‌یاند هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی زانستخواز‌و سه‌رده‌میانه خستۆته‌كارو ده‌خه‌ینه‌كار و له‌پاڵیشیدا خزمه‌تكردن به چینی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران فه‌رامۆش نه‌كردووه و دوپاتی كرده‌وه هه‌ندێك له ڕۆتینی كارگێڕی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دارایی له زانكۆكان بونه‌ته ئاسته‌نگ بۆمان به‌ڵام به‌هیمه‌تی هه‌موولایه‌ك هه‌وڵمان داوه به‌پێی پێویست كه‌موكوڕییه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین.
سه‌رۆكی زانكۆ‌و ڕاگرانی كه‌مپی كۆلیجه‌كان چه‌ند به‌شێكی ناو كه‌مپه‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه كه‌ئێستا له‌قۆناغی كۆتایی دروست كردنیدان و ئاماده ده‌كرێت بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی.