Back

ڕێزلێنان بەخشرایە سەرۆکی بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری

بەئامانجی هاندان و دەستخۆشی لەبەرامبەر ئەنجامدانی کارو چالاکییەکانی بەدڵسۆزیی، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە پ.ی.د.علی محی الدین عمر سەرۆکی بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری لە کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجەی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. بەئامادەبوونی پ.ی.د.کارزان عبداللە محمد ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە و یاریدەدەری راگرو مامۆستایانی بەش، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٩/١٩ خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە پ.ی.د.علی محی الدین عمر سەرۆکی بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری، لەبەرامبەر ئەو خزمەت و ماندووبوونەی کە دڵسۆزانە لەکارەکانیاندا ئەنجامیانداوە بۆ ماوەی چوار ساڵ وەک سەرۆکی بەش دەستبەکاربووە. لە وتەیەکدا ڕاگری کۆلێج وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە بەخشینی خەڵاتی ڕیزلینان لەپای ماندووبوون و خزمەت و دڵسۆزی و هەوڵی بێوچانیان بۆ کۆلێجەکە و خزمەتی پرۆسەی زانست و خوێندن، وتی: ئێمە دڵنیاین ئێوە شایانی خەڵات و رێزلێنانی زۆر گەورەتر و بە بەھاترن، وە هیوادارین ئەم ڕێزلێنانە ببێتە ھاندەرێک لەپێناو بەردەوامیدا بەخزمەتی زیاتر و ئەنجامدانی کاری دڵسۆزانەتر. لای خۆیەوە پ.ی.د.علی محی الدین عمر سەرۆکی بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری سوپاسی ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی کرد کە لەماوەی ڕابردوودا هاوکار و پاڵپشتیان بوون لەکارەکانیاندا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile