Back

ڤێرژنی دووەمی پێشانگای دیجیتاڵی ” سەرا بدوێنە ” نمایشکرا

لەمەراسیمێکدا سەنتەری کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی ( DCH )ی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تۆڕی نەهرەینی هاوبەشی لە بینای سەرای سلێمانی، ڤێرژنی دووەمی پێشانگای دیجیتاڵی ” سەرا بدوێنە “یان نمایشکرد. کاتژمێر ١٠:٣٠ی پێشنیوەڕۆی ٢٠٢١/٩/١٨ بەئامادەبوونی شاناز ئیراهیم ئەحمەد لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی و پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و د.رۆژین کەمال بەڕێوەبەری سەنتەری ( DCH )ی زانکۆ و ژمارەیەک لە سەرۆکی زانکۆکان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی باڵاو دەزگانی راگەیاندن، ڤێرژنی دووەمی پێشانگای دیجیتاڵی ” سەرا بدوێنە ” لەلایەن سەنتەری کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی ( DCH )ی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تۆڕی نەهرەینی هاوبەشی لە بینای سەرای سلێمانی نمایشکرا. سەرەتای مەراسیمەکە بە وەستانی ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای زانست دەستیپێکرد، پاشان پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە وتەیەکدا بەئامادەبووانی راگەیاند: بەشانازییەوە ئەمڕۆ زانکۆمان ئێوە بە سەرای سلێمانی شاددەکاتەوەو سەرای سلێمانی بەشێوازێکی سەدەمیانە باسی چیرۆکی خۆی دەکات بۆتان وە ئیبراهیم پاشا باسی دامەزراندنی شار دەکات لەگەڵ چەندین کەسایەتی دیکەی شارەکەدا، ئەمەش بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا زانیاری نوێ و لە رێگەی مۆبایلەکانتانەوە کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەیخاتە بەردەستی ئێوەی ئازیز.. هیوادارین بتوانیبێتمان بەشێک لە ئەرکی سەرشانمان وەکو زانستخواز و ئەکادیمیست بەجێهێنابێت. سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سوپاسی سەرجەم هاوکارانی کرد بۆ سەرخستنی پرۆژەکە و داواشی هەمووان هاوکاربن لە بەردەومیدان بەم پرۆژەیە تاکو سەرای سلێمانی بکەین بە مۆزەخانەیەکی هاوچەرخی دیجیتاڵی و ئەم پرۆژەیەی ئەمڕۆ فراوان بکرێت بۆ مۆزەخانەیەکی بەردەوام. دواتر لەلایەن د.رۆژین کەمال سەنتەری کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی ( DCH )ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گرنگی پرۆژەکە خرایەڕوو و ئامادەبووانی بە ڤێرژنی دووەمی پێشانگای دیجیتاڵی ” سەرا بدوێنە ” ئاشناکرد. لە بەشێکی دیکەدا ئامادەبووانی مەراسیمەکە بەشێوەیەکی پراکتیکی ڤێرژنی دووەمی پێشانگای دیجیتاڵی ” سەرا بدوێنە “یان بەرجەستەکرد و گوێبستی سەرا و دامەزراندنی شاری سلێمانی بوون لە زمانی چەند کەسایەتیەکی شارەکەوە. ” سەرا بدوێنە ” پرۆژە توێژینەوە و پەرەپێدانێکی نیوپسپۆڕییە بە بەکاهێنانی تەکنەلۆجیای داهێنەرانەی واقعی کە ڤێرژنی یەکەمی لە ساڵی ٢٠١٩ نمایشکرا، لە ڤێرژنی دووەمی پرۆژەکەدا سەردانیکەرانی واقعی و مەجازی لە رێگەی مۆبایل ئەپڵیکەیشنێکەوە دەتوانن لە شوێنی جیاواز و تەنانەت لە ماڵەکانی خۆیانەوە پێشانگاکە بەکاربهێنن و بە سەرنج و فیدباکەکانیان پرۆژە توێژینەوەکە دەوڵەمەنتر بکەن.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile