زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و كۆمپانیای ETWOMی ژینگه‌یی ڕێككه‌وتنێكی زانستی‌یان واژۆكرد
به‌ئامانجی گرنگیدان به توێژینه‌وه‌و كاری هاوبه‌شی ژینگه‌یی ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕێككه‌وتنێكی زانستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ETWOMی ئه‌وروپی تایبه‌ت به گرنگیدان به‌ژینگه واژۆكرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی ئه‌یلولی 2021 پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازی له د. نبیل ئه‌تیمیچ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاسته‌وخۆی كۆمپانیای ETWOMی ئه‌وروپی كرد و له‌پاش به‌شداریكردنیان له سیمپۆزیۆمی زانستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ناونیشانی(گرنگی ووزه‌ی به‌رده‌وام له پاراستنی ژینگه) ، له‌په‌راوێزی سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا ناوبراوان ڕێككه‌وتنێكی زانستی‌یان واژۆكرد كه گرنگترین له خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه بریتین له :
- ئاڵوگۆڕكردنی ستافه ئه‌كادیمی و كارگێڕی له‌نێوان هه‌ردوولا .
- كردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنان .
- ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش بۆ گرنگیدان به‌بواری ژینگه.
- بڕیاره كۆمپانیای ناوبراو هه‌ر كارێكی زانستی و ئه‌كادیمی و ڕاوێژكاری له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامبدان به‌هاوبه‌شی بێت له‌گه‌ڵ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی. هه‌ردوولا هیوایان خواست له‌كه‌مترین ماوه‌دا ڕێككه‌وتنه‌كه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی دابنێت.