به‌وێنه: سیمپۆزیۆمی (گرنگی ووزه‌ی به‌رده‌وام له پاراستنی ژینگه)
به‌دروشمی ( پاراستنی ژینگه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موانه) كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14 ی ئه‌یلولی 2021 به‌چاودێری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین و به‌ئاماده‌بوونی عطا محمد نوێنه‌ری قوباد تاڵه‌بانی و د.هه‌ڤاڵ ابوبكر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محمد امین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و د. یاد نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیواو دیار غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، له‌هۆڵی كۆنفرانس له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ سیمپۆزیۆمی (گرنگی ووزه‌ی به‌رده‌وام له پاراستنی ژینگه) به‌ڕێوه‌برد ، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی زانكۆ‌و په‌ڕله‌مانتاران و توێژه‌ران و پسپۆران و چاودێرانی بواری ژینگه‌وته‌ندروستی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئاماده‌بوون.