سیمپۆزیۆمێك به‌ناونیشانی (گرنگی ووزه‌ی به‌رده‌وام له پاراستنی ژینگه) به‌ڕێوه‌چوو
به‌دروشمی ( پاراستنی ژینگه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موانه) به‌چاودێری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به هاوبه‌شی نه‌خۆشخانه‌ی هیواو فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی، سیمپۆزیۆمێك به‌ناونیشانی (گرنگی ووزه‌ی به‌رده‌وام له پاراستنی ژینگه) سازكرد.
كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14 ی ئه‌یلولی 2021 به‌چاودێری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین و به‌ئاماده‌بوونی عطا محمد نوێنه‌ری قوباد تاڵه‌بانی و د.هه‌ڤاڵ ابوبكر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محمد امین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و د. یاد نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیواو دیار غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، له‌هۆڵی كۆنفرانس له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ سیمپۆزیۆمی (گرنگی ووزه‌ی به‌رده‌وام له پاراستنی ژینگه) به‌ڕێوه‌برد ، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی زانكۆ‌و په‌ڕله‌مانتاران و توێژه‌ران و پسپۆران و چاودێرانی بواری ژینگه‌وته‌ندروستی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئاماده‌بوون.
سه‌ره‌تا سیمپۆزیۆمه‌كه به‌ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له ڕۆحی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
پاشان له‌لایه‌ن پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتارێك پێشكه‌شكراو تیایدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی سیمپۆزیۆمه‌كه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند كه له‌ئێستادا سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای جیهانی و حكومه‌ته هاوچه‌رخه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ به‌رده‌وام بوونی ووزه و ئابوری و كارگێڕی و دارایی و ژیانێكی ته‌ندروست و ژینگه‌یه‌كی پاك ، له درێژه‌ی ووتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه عێراق و كوردستان پێویستی به‌ئاوڕدانه‌وه‌ی حددی هه‌یه بۆ باشتر كردنی ژیان و ژینگه‌و سروشت، ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك زانكۆیه‌كی كۆمه‌ڵگایی هه‌ستی به گرنگی ئه‌و بوارانه كردووه كه پێویسته گرنگی زیاتری پێبدرێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت، سوپاسی قوباد تاڵه‌بانی و تیمه‌كه‌ی كرد كه هه‌میشه به‌پیاوی دۆستی ژینگه‌و خزمه‌تكردن ناسراوه‌و ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیووه له به‌ره‌وپێشچوونی بواره جۆراوجۆره‌كان به‌تایبه‌ت ژینگه‌و ئاوڕدانه‌وه‌ی له ژیانی خه‌ڵك. له كۆتایی قسه‌كانیدا داوای كرد له مامۆستایانی زانكۆ‌و توێژه‌ران و ئه‌كادیمییان و پیاوانی ژینگه‌دۆست كه ڕێگه نه‌درێت ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كان به‌هۆی گازه جۆراوجۆره‌كانه‌وه پیسبكرێت به‌ڵكو پێویسته به‌ڕێگه‌ی زانستی چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌و كه‌ڵك له پاشماوه‌ی گازه‌كانیش وه‌ربگیرێت، سوپاسی خۆی گه‌یانده جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌خۆشخانه‌ی هیواو فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی و سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆ ، هیوای خواست ئه‌نجامی زۆر باش به‌ده‌ست بخرێت له‌پێناو ژیانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا.
دوابه‌دوای ئه‌وه ووتاری هه‌ریه‌ك له (عطا محمد نوێنه‌ری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی) پێشكه‌شكراو پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ر كارێك ده‌ربڕی له‌چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنی گشتی و به‌ده‌مه‌چوونی كیشه هه‌نوكه‌ییه‌كان به‌تایبه‌ت ئاوڕدانه‌وه له ژینگه‌و ته‌ندروستی هاوڵاتیان كه له‌ئێستادا به‌ڕوونی دیاره نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و كوشنده‌كان زیادیان كردووه. چه‌ندین ئاماری جیاوازیان خسته ڕوو سه‌باره‌ت به كاركردن و چاككردنی ژینگه‌و ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ئێستاو داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێن.
پاشان پانێڵی یه‌كه‌می سیمپۆزیۆمه‌كه به سێ ناونیشانی جیاواز ده‌ستیپێكرد بۆ هه‌ریه‌كه له( د. یاد نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیواو دیار غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی و د. نبیل به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایETWOM ) كه‌باسیان له (ژیان له‌سایه‌ی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام و ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست و گۆرینی پاشه‌رۆ بۆ ووزه‌ی به‌رده‌وام) كرد.
پانێڵی دووه‌میش له‌لایه‌ن د. كارزان عبالله ڕاگری كۆلێجی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و د. نبیل پێشكه‌شكرا له‌سه‌ر (ئاوه‌رۆی سلیمانی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژینگه‌و ته‌ندروستی مرۆڤ( و (گه‌شه پیدانی كارگه‌كانی چیمه‌نتۆو پاڕوگه‌نه‌وتییه‌كان).
له‌كۆتایی سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌نێوان پانێڵسته‌كان و ئاماده‌بووان ئه‌نجامدراو چه‌ندین پرسیار‌و سه‌رنج ئاراسته‌كران.
بڕیاره ڕاسپارده‌كانی سیمپۆزیۆمه زانستییه‌كه ئاراسته‌ی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی بكرێت بۆ كاركردن له‌سه‌ری.
له لێدوانێكی تایبه‌تتدا بۆ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، م. ئه‌رینا مصطفی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆ به‌م شێوه‌یه بۆمان دوا: