Back

خولێكی كۆمسیۆن له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌پێناو خزمه‌تكردن به‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی و له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننه‌كانی سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی زانكۆ، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، خولێكی راهێنانی بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستای زانكۆ كرده‌وه‌. خوله‌كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تایبه‌ته‌ به‌ رێكاره‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ساڵی 2021، كه‌ تێیدا له‌لایه‌ن كۆمسیارانه‌وه‌ زانیاری و روونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌درێته‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی زانكۆ كه‌ رۆژی هه‌ڵبژاردن رۆڵی سه‌رپه‌رشتیار و چاودێر ده‌بینن له‌ بنكه‌كانی ده‌نگداندا له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌كی شه‌فافیه‌ت و بێگه‌رد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile