Back

زانكۆیه‌كی ئۆكرانیا لێكتێگەیشتنێكی زانستی له‌گه‌ڵ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی واژۆكرد

بەمەبەستی هاوكاری زانستی و دروستكردنی پەیوەندیی ئەكادیمی، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی ئیڤانۆ-فرانكیڤسكی نیشتمانی ئۆكرانی بۆ نەوت و گاز یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزا كرد. رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 12/9/2021 وەفدی زانكۆ ئۆكرانیەكە بە نوێنەرایەتی ئەحمەد جەمال فازل ئەلتەنەكچی، كە لە هەمان كاتدا نوێنەری زانكۆ ئۆكرانییەكانە لە عێراق، سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرد و لەلایەن پرۆفیسۆر د.سۆران ئەبوبەكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و ئەكادیمی و شیروان حامد بەڕێوەبەری ئۆفیسی نێودەوڵەتی زانكۆوە پێشوازیی لێكرا، لە دیدارێكدا باس لە میكانیزمەكانی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی خوێندن و ئەكادیمی نێوان هەردوو زانكۆ كرا و زانكۆی ئیڤانۆ-فرانكیڤسكی نیشتمانی ئۆكرانی كە لە بواری نەوت و گازدا تایبەتمەندن ئامادەیی خۆیان دەربڕی كە لەم بوارەدا هاوكاربن لەگەڵ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی. بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانیش، لە نێوان هەردوولادا یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە هۆڵی پیرەمێرد لە سەرۆكایەتی زانكۆ ئیمزاكرا، بەپێی یاداشتەكە هەردوو زانكۆ دەتوانن كاری هاوبەش ئەنجام بدەن، وەك ( كۆنفرانسی زانستی، توێژینەوەی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی ستافی ئەكادیمی و ئیداریی و ) زۆر بواری دیكه‌.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile