توێژینهوهیهكی بايهخدار لهسهر ڕهوشی كهرتی تهندروستی لهههرێمی كوردستان بڵاودهكرێتهوه
لە کارێکی ناوازەدا خوێندکاری دکتۆرا لە کۆلێجی تهكنیكی تهندروستی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی، (سۆران امین حمەلاو) بە سەرپەرشتی هەردوو مامۆستای بەتوانای کۆلێج (پ.ی.د.محمد بابەکر مینە و پ.ی.د.علی حاتم البیاتی) لەگەڵ گرووپی توێژەری نێودەوڵەتی بەناوبانگ پرۆفیسۆر دکتۆر (Massimo Ciccozzi) لە زانکۆی (University of Biomedical Campus, Rome, Italy) توێژینەوەیەکی زانستی گرنگ بڵاودەکەنەوە لە یەکێک لە گۆڤارە بەناوبانگە نێودەوڵەتییەکانی کلاریڤەیت خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (Journal of medical virology) (2.5) بەناوونیشانی
(Assessment of core and support functions of the communicable disease surveillance system in the Kurdistan Region of Iraq)
پرۆفیسۆر (Massimo Ciccozzi) ناوبانگێکی زۆری هەیە لە بواری تویژینەوەی زانستیدا، بە جۆرێک کە خاوەنی نزیکەی (١٠٠٠) توێژینەوەو (١٠٠٠٠٠) سایتەیشنە بە پێی سایتی (google scholer).
ئەم توێژینەوە زانستییە دەربارەی دەستنیشانکردن و ناساندنی شێوازی ئیش کردن و بەدواداچوونی کەرتی تەندروستییە لە هەرێمی کوردستان بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی کۆرۆنا کە سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێناوە لە شێوازی تۆمار کردن و رووبەڕوو بوونەوەی نەخۆشیەکە.
بەناوی راگرایەتی کۆلێجەوە پیرۆزبایی و دەستخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکار (سۆران امین حمەلاو) دەکەین بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بەدەستی هێناوە، کۆلێجمان وەک هەمیشە بەڵێن و پشتیوانی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان و توێژەرانی کۆلێجمان، هیواداریز نمونەیان زۆربێت بۆ خزمەتکردنی رەوشی زانست و زانیاری لە هەرێمەکەناندا.
لينكى تويژينةوة
https://onlinelibrary.wiley.com/doi/10.1002/jmv.27288