پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون: به‌پێی داتاكان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی له ئاستێكی زۆرباشدایه
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی ساڵی ( ٢٠٢١-٢٠٢٢ ) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئاگاداربوون لە جێبەجێکردنی بەرنامە و رێنماییەکانی ئەمساڵی خوێندن، پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانكۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ کۆبوویەوە.
پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەئامادەبوونی پ.د.سۆران ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و پ.ی.د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی لە هۆڵی پیرەمێرد لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەكه‌دا سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ کرد کە دڵسۆزانە کارەکانیان راپەڕندووە، كه له‌ئێستاشدا به‌پێی داتاكان زانکۆمان سه‌ره‌ڕای بوونی گرفت و قه‌یرانه داراییه‌كان لە سەرجەم بوارەکاندا بەرەوپێشچوونی گه‌وره‌ی بەخۆیەوە بینییەوە هه‌ر له‌ڕووی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی گرنگی زانستی و پرۆگرامی خوێندن و پێشخستنی لایه‌نی كارگێڕی و ته‌ندروستی و رانكی نیشتمانی و خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه و رێژه‌ی وه‌رگرتنی خوێندكاران و ئاماده‌كردنی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی خوێندكاران به باشترین شێوه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه.
سەرۆکی زانکۆ ئەوەشی خستەڕوو له‌ئێستادا به‌هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی دارایی و كارگێڕییه‌وه وەکو ساڵانی رابردوو زانکۆکان ناتوانن وه‌ك پێویست دەستکراوەبن بۆ خزمەتکردن و پێشخستنی پرۆسەی خوێندن و دابینكردنی پێداویستییه‌كان و بەرەوپێشبردنی زانکۆ له سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه‌دا بۆیه هیوای خواست له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ زانكۆكان بگه‌ڕێندرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای له ئاماده‌بووان كرد داواكاری و سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو تاكو له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ تاوتوێ بكرێن و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت ره‌زامه‌ندی بۆ وه‌ربگرن به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنیان.