ئه‌و فێرخوازانەی كه ناویان تۆماركردوه بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریكردنی ئاست (Placement Test) تاقیكردنه‌وه‌كه له مانگی (9) له سێ ڕۆژدا ئه‌نجام ده‌درێت.
1. رۆژی شه‌ممه رێکەوتی 2021/09/11
2. ڕۆژی شه‌ممه رێکەوتی 2021/09/18
3. ڕۆژی شه‌ممه رێکەوتی 2021/09/25
ئەو بەڕێزانی رۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی 2021/09/11 ناویان هاتووە تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدەن، گرتە لەم لینکە بکەن.
تێبینی1/ پێش دوو رۆژ له ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كه له په‌یجی فه‌رمی سه‌نته‌ر و ماڵپه‌ری زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییه‌وه شوێن و كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر بهشداربوویەك له ڕۆژی دیاریكراوی خۆیدا كه ناوی بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كه، له‌و ڕۆژه‌دا تاقیكردنه‌وه‌كه ئه‌نجامنه‌دا ئەوا مافی نابێت له رۆژێكی دیكه‌دا تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامبدات.
تێبینی2/ ئه‌م ناوانه ته‌نها ئه‌و فێرخوازانه‌ن كه له سه‌نته‌ری نێودەولەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ناویان تۆمار كردووه‌و هه‌ر سه‌نته‌ره‌و به‌جیا ناوی فێرخوازه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه
تێبینی٣/ بۆ ڕێکەوتەکانی (2021/09/18) و (2021/09/25) لیستی دیکە لە په‌یجی فه‌رمی سه‌نته‌ر و ماڵپه‌ری زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییه‌وه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه کە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست ئەنجام دەدەن.
لینكی ناوه‌كان
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان
سه‌نته‌ری نێودەولەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
[learn_press_profile]
