Back

وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بەناونیشانی “بەڕێوەبردنی ئاسانکارییەکان لە شارە زیرەکەکان” بەڕێوەچوو

لەدرێژەی کارو چالاکییەکانیاندا، رێکەوتی ٢٠٢١/٩/١دا، حەوتەمین وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی پڕۆگرامی ڕاهێنانی لە زنجیرە وۆرکشۆپی “شاری داهێنان” ی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپوری کولتووری دیجیتاڵی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی تۆڕی نەهرەین بەناونیشانی “بەڕێوەبردنی ئاسانکارییەکان لە شارە زیرەکەکان” لەلایەن گۆنا ئیبراهیم– ەوە کە لەئێستادا بەڕێوەبەری CAD و نەخشەکێشانە لە شارەوانی Kangläv لە سویـد، بەئۆنلاین پێشکەشکرا. بە خۆشحاڵییەوە لە وۆرکشۆپەکەدا ۱۹۳ به‌شداربوو لەكۆی ۲٦ زانكۆ و په‌یمانگا و ڕێکخراو و ده‌زگای حکومی و ناحکومی له‌ ٦ وڵاتی (عێراق و ئێران و بەریتانیا و مصر و فینلەندا و جەزائیر) و لە ناوخۆی عێراقیشدا لە کۆی ۱۱ شار و شارۆچکە(بەغداد، موصل،سلێمانی،هەولێر،هەڵەبجە ، دهۆک ، کۆیە، دەربەندیخان، ڕەواندز ، کەلار، چەمچەماڵ) ئامادەبوون. ئەم وۆرکشۆپە نێودەوڵەتییە بەشێکە لە زنجیرە وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی پڕۆگرامی ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەین، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لەلایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەڕیتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile