Back

دەرفەتێكی ناوازە بۆ خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی

بۆ سەرجەم خوێندكارانی كۆلێجە تەكنیكیەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە ئارەزوی بەشداریكردنن لەگەڵ خوێندكارانی وڵاتی ئەمریكا لە پرۆگرامە نێودەوڵەتیەكاندا بۆ ئاڵوگۆڕی كەلتوری و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆئەو كێشانەی ڕوبەڕوی كۆمەڵگا دەبنەوە، ئێستا وەرزی پێنجەمی چالێنجی پرۆگرامی Sustainability Challenge Global Solutions دەستپێدەكات. لەم وەرزە دا 12 تیمی جیاواز لەنێوان خوێندكارانی زانكۆكانی عێراق، ئەردەن، ئەمریكا بەشداردەبن. پەیوەست بەخوێندكارانی زانكۆمان، دوو گروپ لە خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و Santa Fe College لە ولایەتی فلۆریدا لە ئەمریكا بە تیمێك بەشداردەبن . تیمەكە بۆ ماوەی 8 هەفتەلە (لە سەرەتای مانگی10تا ناوەڕاستی مانگی12ی2021) لە ڕێگەی (Online) وە بەپێی پرۆگرامێكی ڕێكخراو، دەست بە گفتوگۆ دەكەن بەمەبەستی دیاریكردنی ئەوبابەتانەی كە گرفتن لە نێو كۆمەڵگەدا، پاشان دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو(وەك بەكارهێنانی بواری تەكنەلۆجی) بۆئەوگرفتەی كە بە بۆچونی هەردوو گروپ گرنگن. دواتر دروستكردنی چارەسەرەكەیان بە شێوەی (Prototype) وە نمایشكردنی لە كۆتا پێشبڕكێدا ،پاش هەڵسەنگاندنیان براوەی وەرز(Virtual Fair) بۆ سێ یەكەمی تیمەكان دیاری دەكرێت. ئەم پرۆگرامە لە لایەن Stevens Initiatives وە پاڵپشتی دەكرێت و وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سپۆنسەرێتی و Aspen Institute بەڕێوەی دەبات و لەلایەن رێكخراوی IREX ەوە جێبەجێ دەكرێت. مەرجەكانی بەشداربوون لە پرۆژەكە: 1- خوێندكاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بێت. 2- خولیای بەشداریكردنی لە تیمی فرەكەلتوریدا هەبێت. 3- ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی (قسە كردن و نوسین)ی زۆر باش بێت. توانای بیركردنەوەی رەخنەگرانە و چارەسەركردنی گرفتەكانی تێدا بێت. -4 4_ پابەند بێت بە كات و ئەو ئەرك و بەرپرسیارێتییانەی لە تیمەكەیدا پێی دەسپێردرێت.. 5- بتوانێت لە هەفتەیەكدا بە لایەنی كەمەوە 3 بۆ 4 كاتژمێر لەكاتی خۆی تەرخان بكات بۆ كاركردن لە پڕۆژەكە. *بەوپێیەی ئەم پرۆگرامە پێویستی بە سەرجەم پسپۆرییەكان هەیە، بۆیە هانی سەرجەم خوێندكاراری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بە تایبەت لە كۆلێجەكانی تەكنیكی ئەندازیاری، ئینفۆرماتیك، كارگێڕی و تەندروستی ئەدەین كە داواكاری پێشكەش بكەن. خوێندكارانی ئارەزوومەند دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینكەوە داواکاری بەشداریکردن پێشکەش بکەن: کرتە لێرە بکە بۆ برشداریکردن سودی بەشدایكردن لەم پرۆگرامەدا بریتییە لە: 1- خوێندكارانی بەشداربوو لەڕێگەی ڕاهێنان و چەندپرۆگرامێكی تایبەتەوە فێری چۆنێتی دیاركردنی گرفت و دۆزینەوی چارەسەری گونجاو دەبن. 2- بەشدایكردن لەگەڵ تیمی بەرامبەردا، هۆكارێك دەبێت بۆ ناسینی كلتوری جیاواز و ئەو ئاڵەنگیریانەی ڕوبەڕوی كۆمەڵگە جیاوازەكان دەبنەوە. 3- تیمی براوە دەتوانێت پاڵپشتی دارایی بۆ بەئەنجام گەیاندنی پرۆژەكەیان لەلایەن سپۆنسەری پرۆگرامەكەوە بەدەست بهێنن. *جێگەی ئاماژەیە لە وەرزەكانی ڕابردودا خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری كارایان هەبووە وە توانیویانە پلەكانی یەكەم و سێهەم بەدەست بێنن وە پاڵپشتی داراییان بۆجێبەجێ كردنی پرۆژەكانیان بەدەست هێناوە.    
This shortcode LP Profile only use on the page Profile