25 ی ئه‌یلول یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكی خوێندنه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
به‌ئامانجی گۆڕینه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونه‌كان و گرتنه‌به‌ری میكانیزمی گونجاو وخستنه‌ڕووی كاروچالاكییه زانستی و كارگێڕییه‌كانی زانكۆ‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه هه‌نوكه‌ییانه‌ی دێنه سه‌ر ڕێگای پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، ڕۆژی چوارشه‌ممه 1 ی ئه‌یلولی 2021 یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندنی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكان و ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌یبوون ئه‌نجامدرا، باسی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ كرا كه په‌یوه‌ندیداره به ئه‌مڕۆو داهاتووی زانكۆوه به‌تایبه‌ت ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن له سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ووته‌یه‌كدا باسی له‌په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ڕه‌وشی ته‌ندروستی كرد به‌تایبه‌ت سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به‌شێوازێكی مه‌ترسیدار بڵاوبوه‌ته‌وه، داوای له ئاماده‌بووان كرد هه‌موو ڕێگایه‌كی گونجاوو ته‌ندروست به‌كاربهێنن بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ‌و پابه‌ندی ئه‌و ڕێنماییانه‌بن كه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌رده‌چێت، هه‌روه‌ها سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كرد كه هه‌ستان به پێدانی ڤاكسین به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
پاڵپشت به نوسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندن و به‌دواداچوون، ئەنجومەنی زانکۆ بەکۆی دەنگ بڕیاری دا ڕۆژی 25-9 دەستپێکی ساڵی خوێندن 2021-2022 و ئامادەکاری دەکرێت و پەیوەندی کردنی خوێندکاران ده‌بێت بە بەشی زانستی و هۆڵەکانی خوێندن و بەشەناوخۆییەکان لەسه‌رجه‌م کۆلێج و پەیمانگاکانی سەربە زانکۆ بەپێی ڕۆژمێری ئامادەکراوی زانکۆمان دوای پەسەندکردنی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دەسەڵات دەدرێت بەکۆلێج و پەیمانگاکان بۆ گونجادنی ڕۆژمێری زانکۆ بەپێی تایبەتمەندی کۆلێج و پەیمانگاکان. له خاڵی نۆیه‌می نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا هاتووه كه :
(مامۆستایان وانه‌كانیان له‌ناو كه‌مپه‌س ده‌ڵێنه‌وه، له‌هه‌مان كاتیش به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌پلۆدی ده‌كه‌ن بۆ پلاتفۆرمه ئه‌لیكترۆنییه‌كان).
دواتر قسه‌و باس له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستپێكی ساڵی خوێندنی 2021 – 2022 كرا‌و ئه‌و پێداویستیانه خرانه ڕوو كه پێویسته ئاماده‌بكرێت به‌رله پێشوازی خوێندكارانی ئه‌مساڵ، پاشان گفتوگۆی پێویست له‌سه‌ر هه‌نگاوو كاره‌كانی داهاتووی زانكۆ كرا‌و به‌پێویست زانرا ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كان بدرێته‌ه‌وه زانكۆكان بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندن و به‌شه ناوخۆییه‌كان بۆ خوێندكاران و دابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ زستان و ڕێوشوێنی پێویست گیرایه به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و ڕاپۆرتی كۆلێج و په‌یمانگاكان خرایه ڕوو.
ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 1 ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی باسكراون و ڕێگه چاره‌ی پێویستیان بۆ وه‌رگیراوه بریتین له‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه:
1- ته‌وه‌ری كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
2- ته‌وه‌ری كاروباری خوێندكاران
3- ته‌وه‌ری كاروباری كارگێڕی
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیدا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر ده‌وامكردن و پابه‌ندبوونی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌شی سه‌ردانی زانكۆ ده‌كه‌ن به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه.