له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌چوو
له پێناو پاراستنی ژیانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، یه‌كه‌م ژه‌مه ڤاكسین بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌كارهێنرا.
له‌سه‌ر داوای پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1 ی ئه‌یلولی 2021 تیمێكی خۆبه‌خش سه‌ر به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد و ڤاكسینی ڤایزهریان به‌كارهێنا بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.
له‌و باره‌یه‌وه عیماد مجید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به سایتی زانكۆی ڕاگه‌یاند:
سامان فؤاد یه‌كێك له تیمی خۆبه‌خشانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ سایتی زانكۆ به‌م شێوه‌یه دوا:
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵمه‌ته تهندروستییهكهو به هه‌نگاوێكی زۆرباشیان زانی ، وه بڕیاره تیمه ته‌ندروستییه‌كه له‌ماوه‌ی داهاتوودا بۆ ژه‌مه ڤاكسینی دووه‌م سه‌ردانی زانكۆ بكه‌نه‌وه.