خولی ڕاهێنانی ” شیکاری ئامار بە بەکارهێنانی سۆفتوێری( SPSS ) ” كۆتاییهات
سەنتەری توێژینەوەی كهلهپووری كولتووری دیجیتالی سهر بە زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی بەهاوبەشی توڕی نەهرەین، خولێکی ڕاهێنانی بۆ ژمارهیهك مامۆستا و ستاف لە سەرۆکایەتی زانکۆ و توێژەرانی سەنتەرەکە ئەنجامدا.
خولهکە بەمەبەستی ڕاهێنان پهرهپێدانی توانا و پێشخستنی توانای توێژەران لە بواری ئەنجامدانی توێژینەوە و کۆکردنەوەی داتا و چۆنیەتی شیکاری ئامار و بەکارهێنانی سۆفتوێری( SPSS )، ڕێکخرابوو، لەلایەن م.شاهۆ محەمەد لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشکەشکرا.
خولەکە بۆ ماوەی ٤ هەفتە بەردەوام بوو، دوو رۆژ لە هەفتەیەکدا ئەوانیش ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، لەهەر ڕۆژێکدا بۆ ماوەی ۳ کاتژمێر بەردەوام بوو (کۆی گشتی ۲٤ کاتژمێر)، بهتێكڕای ٢٠ بهشداربوو له مامۆستا و ستاف له سهرۆكایهتی زانكۆ و سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی بەشدارییان کردبوو.
پڕۆژەی تۆڕی نەهرەین، کە بنکەکەی لە زانکۆی کۆلێژی لەندەنە (یو سی ئێڵ)، پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لەلایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف-ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەریتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.