Back

خولێکی ڕاهێنان بۆ توێژەران بەڕێوەدەچێت

به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی توانای توێژەران و ئەندامان و خۆبەخشانی سەنتەری دی_سی_ئێچ و تۆڕی نەهرەینی هاوبەشی، سەنتەری دی_سی_ئێچ-ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولێکی ڕاهێنانی بەناونیشانی “توێژینەوەی جۆری و شیکاری داتای جۆری” رێکخست. یەکەم و دووەم وانەی خولەکە لەلایەن پ.ی.د. سامی ‌‌الحسناوی (توێژەری پۆست دکتۆرا له‌ زانکۆی هاچەتەپەی تورکی و توێژەری هاوەڵی داد لە زانکۆی پۆتسدام لە ئەڵمانیا)، بەشێوەی ئۆنلاین پێشکەشکرا، بەشی دووەمی خولەکە لەلایەن د.شنە شەریف ( توێژەری زانستی کۆمەڵایەتی) لە دامەزراوەی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی تایبەت بە ئەنترۆپۆلۆجی کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکرێت. شایەنی باسە خولەکە تا ٣١/٨/٢٠٢١ بە هەردوو شێوازی ئۆنلاین (بۆ وانە تیۆرییەکان) و بەشێوازی ئامادەیی (بۆ وانە پراکتیکییەکان و کاری گروپی) بەردەوام دەبێت بەکۆی ٢٤ کاتژمێر.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile