مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی توێژینەوەیەک لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاودەکاتەوە
مامۆستا ئەیوب کەریم سەعید لە ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC) لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لەدرێژەی کار و چالاکییە ئەکادیمییەکانیدا، توێژینەوەیەکی لەژێر ناونیشانی (ڕەفتاری خۆکوژی لە ماوەی کۆڤید-19 دا لە عێراق: دەرهاویشتەیەک لە ڕاپۆرتەکانی ڕۆژنامەوە)، لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكەی ناوخۆیی و بیانی، لەگۆڤاری (GLOBAL PSYCHIATRY ) بڵاودەکاتەوە. لە توێژینەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر هۆکارە دیارەکانی خۆکوشتن و دەستنیشانکردنی میتۆدی خۆکوشتن. جێی ئاماژەیە گۆڤارەکە لەلایەن كۆمەڵەی دەروونی جیهانی (Global Psychiatric Association) چاپ و بڵاودەكرێتەوەو یەكێكە لەگۆڤارە زانستە ئاستبەرزەكانی دنیا. بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم لینكە بكەن: https://globalpsychiatry.co.uk/article_15359.html?fbclid=IwAR1l8MVm0RYjA7LZhSYclR5tUjFj19aCevB-miIiNUPOn1dzkQ5tfczaXxY