Back

خولێکی پزیشکی لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار دەستیپێکرد

لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و بەمەبەستی کەمکردنەوەی هەڵەپزیشکییەکان، ڕێکخراوی زانستی پزیشکی کوردستان (KMSO) پڕۆژەی ٣٦٠ی پزیشکی بەهەماهەنگی کۆلێجی تەکنیکی کەلاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولێکی پزیشکی بۆ دەرچووانی بەشە پزیشکیەکان و کارمەندانی تەندروستی سنووری گەرمیان کردەوە. خولەکە پێکهاتووە لە هەشت بواری فێڕکاری و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت کە ڕۆژانە نزیکەی چوار کاتژمێر  وانە بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی لە هۆڵ و تاقیگەکان دەدرێت بە بەشداربووان کە بریتین لە فێرکاری لەسەر ئامێرەکانی تاقیگەکان و دانانی کانۆلا و دوورینەوە و دەرزی لێدان و زانسی دەرمانسازی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان. ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ئــــابی ٢٠٢١ وەک یەکەم ڕۆژی دەستپێک  بەشێوەی تیۆری خولەکە لەسەر زانستی دەرمانسازی دەستیپێکرد. شایەنی باسە ڕێکخراوی زانستی پزیشکی کوردستان (KMSO) سەربە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ئەنجومەنی وەزیرانە لە چەندین شارو  شارۆچکە خولیان کردۆتەوە، ئەمڕۆش بۆ یەکەمینجار لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار خولەکەیان کردەوە زیاتر لە ٣٥ فێرخواز بەشدارییان تێدا کردووە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile