خوێندكارێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنا له‌كۆی 160 پرۆژه
به‌خته‌وه‌ر به‌رزان لە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنا له‌كۆی 160 پرۆژه له ڤیستیڤاڵ و پێشبڕكێی زانستی ته‌كنۆلۆژی تێكقێست بۆ داهێنان، به پرۆژه‌یه‌ك به‌شداری كرد، پرۆژه‌كه‌ی بریتی‌بوو له یارمه‌تیدان و فێركردنی منداڵانی نابینا بۆ خوێندنه‌وه‌و نوسین، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی كاكه به‌خته‌وه‌ر ده‌كه‌ن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازن ، هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كانی ئه‌م داهێنەرەو سه‌رجه‌م داهێنەران و خوێندکاران و مامۆستایانی زانكۆ. ناوبراو خوێندکاری زانکۆ و ئێستاش مامۆستای وانەبێژە لەکۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک.