بهوێنه: پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی پزیشکی نێودەوڵەتی بە ناوونیشانی (بەرەو کۆکردنەوەی توانا پزیشکییە عیراقییەکان)
بهوێنه: پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی پزیشکی نێودەوڵەتی بە ناوونیشانی (بەرەو کۆکردنەوەی توانا پزیشکییە عیراقییەکان)
بە رەچاو کردنی سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکان، ئهمڕۆ دووشهمه 23 ی ئابی 2021 لههۆڵی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و چاودێری (د.ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی (پ.د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی (NHS)ی بەریتانی و زانکۆی تارانی پزیشکی و زانکۆ عیراقییەکانی پۆلیتەکنیکی (هەولێر و زانکۆی تەکنیکی شیمالی لە موسڵ و زانکۆی تەکنیکی ئوستا لە نەجەف)و بهئامادهبوونی ژمارهیهكی بهرچاو له توێژهران و زانستخوازان و پسپۆرانی بواری تهندروستی ، پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی پزیشکی نێودەوڵەتی بە ناوونیشانی (بەرەو کۆکردنەوەی توانا پزیشکییە عیراقییەکان) بهڕێوهچوو.