پێنجه‌مین كۆنفرانسی زانستی پزیشكی نێوده‌وڵه‌تی له سلێمانی به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی به‌كاره‌كانی هات
له‌پاش مه‌راسیمی سه‌ره‌تاو خوێندنه‌وه‌ی ووتارو بینینی پێشانگای كار‌و چالاكییه زانستییه‌كان ، له پێنجه‌مین كۆنفرانسی زانستی پزیشكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ناونیشانی ( به‌ره‌و كۆكردنه‌وه‌ی توانا پزیشكییه عێراقییه‌كان) 32 توێژینه‌وه‌ی جۆراوجۆری پزیشكی پێشكه‌شكران و به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی به‌كاره‌كانی هات.
له ووته‌یه‌كدا هه‌ریه‌كه له د. نجیب تۆما یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێرو د. فاضل له زانكۆی فوراتی ناوه‌ڕاست له‌شاری نه‌جه‌ف سه‌پاسی خۆیان گه‌یانده زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان و سازدانی چالاكی زانستی ، هیوایان خواست به‌رده‌وامی به‌م كارانه بكرێت و ڕایانگه‌یاند ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كۆنقرانسی زانستی تر.
له‌مه‌راسیمی كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كان و توێژه‌ره یه‌كه‌مه‌كان.