Back

پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی پزیشكی نێودەوڵەتی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

ساڵانه‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، به‌ئامانجی پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر گرفته‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی ته‌ندروستی و دانانی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆیان، كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی پزیشكی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.

بە رەچاو کردنی سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکان، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 23 ی ئابی 2021 له‌هۆڵی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و چاودێری (د.ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی (پ.د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی (NHS)ی بەریتانی و زانکۆی تارانی پزیشکی و زانکۆ عیراقییەکانی پۆلیتەکنیکی (هەولێر و زانکۆی تەکنیکی شیمالی لە موسڵ و زانکۆی تەکنیکی ئوستا لە نەجەف)و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ توێژه‌ران و زانستخوازان و پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی ، پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی پزیشکی نێودەوڵەتی بە ناوونیشانی (بەرەو کۆکردنەوەی توانا پزیشکییە عیراقییەکان) ئەنجام دەدات.

سه‌ره‌تای كۆنفرانس به‌چه‌ند ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، ووتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن د. محمد بابه‌كرمینه‌ ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی پێشكه‌شكراو دواتر له‌لایه‌ن پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتارێكی پێشكه‌شكردو تیایدا به‌خێرهاتنی میوانانی كۆنفرانسی كرد بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و شاری سلێمانی، ڕایگه‌یاند ئه‌م كۆنفرانسه‌ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمییان و توانا جیاوازه‌كانه‌ له‌بواری پزیشكی و ته‌ندروستی له‌ عێراقدا، ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه‌ له‌تواناماندا هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كانی ئابوری و ته‌ندروستی به‌یه‌كه‌وه‌، خزمه‌ت بگه‌یه‌نین به‌ كۆمه‌ڵگای خۆمان له‌كاتێكدا هه‌موو جیهان ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست په‌تای كۆرۆنا. هه‌روه‌ها ووتی مایه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزیمانه‌ ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و شاری ڕۆشنبیری و ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان شاری پێكه‌وه‌ ژیان، كۆبوینه‌ته‌وه‌ بۆ گفتوگۆی بابه‌تێكی هه‌ستیارو گرنگ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ژیانی مرۆڤایه‌تییه‌وه‌ و خزمه‌تێكی مه‌زن به‌ لایه‌نی ته‌ندروستی خه‌ڵك ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها ووتی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ په‌یامێكی ڕوونه‌ كه‌ زانكۆكان ده‌توانن كۆكه‌ره‌وه‌ی جیاوازییه‌كانبن بۆ خزمه‌تی زانست و كۆمه‌ڵگا باشتركردنی ژیانی تاكه‌كان. سوپاسی خۆی گه‌یانده‌ لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانس له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌میشه‌ نمونه‌ی كاری زانستی و ئه‌كادیمین له‌بوارو پسپۆری خۆیان. سوپاسی سه‌رجه‌م زانكۆ هاوبه‌شه‌كانی كرد بۆ سه‌رخستنی كۆنفرانسه‌كه‌ .

دواتر به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ووتاری هه‌ریه‌كه‌ له‌ (پ.د.امیر حسین ته‌كییان نوێنه‌ری زانكۆی تارانی پزیشكی و د. یوسف اوسج له‌ دامەزراوەی NHS ی به‌ریتانی و فرانسیسكۆ گریكۆ له‌ زانكۆی جۆنسن جۆنسنی سویسری) پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووانی كۆنفرانس كرا.

شایانی باسه‌ له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا 68 توێژینه‌وه‌ی توێژه‌ران پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆنفرانس كراون به‌ڵام ته‌نها 32 توێژینه‌وه‌یان په‌سه‌ند كراوه‌و هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ دوو هۆڵی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كرێن و بڕیاری له‌داهاتوودا له‌ گۆڤاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڵاوبكرێته‌وه‌.

پاشان ئاماده‌بووان سه‌یری ئه‌و كارو چالاكییانه‌یان كرد كه‌ خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی ئاماده‌یان كردبوو به‌شێوه‌ی پێشنگایه‌ك خرابونه‌ڕوو .

د. محمد بابه‌كرمینه‌ ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ سایتی زانكۆ ووتی:

This shortcode LP Profile only use on the page Profile