ئامادهكارییهكان بۆ دهستپێكردنی پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی لهزانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی
بە رەچاو کردنی سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکان، بڕیارە ئهمڕۆ (٢٠٢١/٨/٢٣) كاتژمێر 9.30 خولهك بە چاودێری (د.ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی (پ.د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی (NHS)ی بەریتانی و زانکۆی تارانی پزیشکی و زانکۆ عیراقییەکانی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی شیمالی لە موسڵ و زانکۆی تەکنیکی ئوستا لە نەجەف، پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی پزیشکی نێودەوڵەتی بە ناوونیشانی (بەرەو کۆکردنەوەی توانا پزیشکییە عیراقییەکان) ئەنجام بدات.