مامۆستایەکی کۆلێجی تەکنیکی کەلار بڕوانامەی دکتۆرای بەپلەی(نایاب)بەدەستهێنا
ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٢-٨-٢٠٢١ گفتوگۆی تێزی دکتۆرای (کامەران محمد علی ) مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی /کۆلێجی تەکنیکی کەلار بەناونیشانی(On the Bacteriological Evidences of Superficial Incisional Surgical Site Infection (SSI) in Surgical Settings)لە زانکۆی سلێمانی- کۆلێجی زانست- بەشی بایۆلۆجی بەڕێوەچوو.
توێژینەوەکە تایبەت بوو بە بواری مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی بەڵگەی تووشبوون بەکترێۆلۆجییەکانی درزی ڕووکەشی شوێنی نەشتەرگەری لە هۆڵەکانی نەشتەرگەریدا.
لەپاش گفوگۆیەکی تێروتەسەلی تێزەکە ، لەلایەن لیژنەی گفتوگۆکەوە بەپلەی نایاب پەسەند کرا.