Back

لە مەراسيمێکدا مامۆستایانی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا

ئەمڕۆ چوارشەممە (11 ئاب ٢٠٢١)، بەڕێوەبەرایەتی پرۆگرامەکانی خوێندن و دڵنيایی جۆری لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەبەشداری پ.د.ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆ، لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە سێ یەکەمەکانی دڵنیایی جۆری لەسەر ئاستی کۆلێج و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠)، کە لە ٢١ مامۆستا پێکهاتبوون. لە لێدوانێکدا بۆ سایتی زانکۆمان م.کارزان فاتیح بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی دڵنیایی جۆری وتی: پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ پرۆسەیەکی ئارەزوومەندانە بووە بەهۆی بارودۆخەکەوە واتا پرۆسەکە گشتاندن بووە لێخۆشبوونی بۆ هەموو مامۆستاکان کردووە بەڵام ڕێگەشی داوە مامۆستا داوای ئەوە بکەن پرۆسەکەیان بۆ هەژماربکرێت، واتا دڵنیایی جۆرییان بۆ هەژماربکرێت، بۆیە ئەم مامۆستایانی ئەمڕۆ کە خەڵاتکران بەشێکی ئارەزوومەندانە داوای هەژمارکردنی پرۆسەی دڵنیایی جۆریان بۆ کراوە و توانیویانە سەرکەوتن بەدەستبهێنن، بەپلەی یەکەم و دووەم و سێیەم لەسەر ئاستی کۆلێج و پەیمانگەکان. ئاماژەی بەوەشدا کە دڵنیایی جۆری بەتایبەتی سکۆرەکانی گرنگی تایبەتی خۆیان هەیە بەڕێژەی (٤٪) داخڵی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکان دەبن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile