بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى نەوت و وزە
لە چالاکیەکی نوێی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ چوار شەمە4-8-2021 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیيەکانی چوارچرا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە و ئەندامانی لیژنه و پ.ی.د. عطاء شێخ كەريم ڕاگرى كۆلێج، له کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گفتوگۆی ماستەرنامەی (ساردۆنيا جەمال مستەفا) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە؛ بە لەبەرچاوگرتنى ڕێنماييە تەندورستييەكان بۆ خۆپاراستن لە ڤايرۆسى كۆرۆنا، بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی (Porosity and permeability investigation in selected carbonate reservoir)بە پلەى زۆرباشە پەسەند كرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
1- پ.ی.د.فواد محمد قادر (زانكۆى سلێمانى). سەرۆكى ليژنە
2- پ.ی.د. ئالان غفور عبدللە (زانكۆى كوردستان – هەولێر) ئەندام.
3- دكتۆر نبيل عادل طیب مامۆستا لە (زانكۆى پۆليتەكنيكى سلێمانى) ئەندام.
4- پ.ی.د. فريدون نجم رشيد (دەستەى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتيجى و توێژينەوەى زانستى) ئەندام و سەرپەرشتيار.
5- پڕۆفيسۆرى دكتۆر خالد محمود اسماعيل (دەستەى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتيجى و توێژينەوەى زانستى) ئەندام و سەرپەرشتيار.