ڕێزلێنان بەخشرایە سەرۆک بەش و هۆبەکانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ
بەئامانجی هاندان و دەستخۆشی ئەنجامدانی کارو چالاکییەکان زۆر بە دڵسۆزی، ئەمرۆ ٣ ئاب ٢٠٢١ لە مەراسیمێکدا بەئامادەبوونی پ.ی. د.ئەیوب خسرو نادر ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرا بە یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی بەش و لێپرسراوی ھۆبەکانی پەیمانگا.
لە ووتەیەکدا ڕاگری پەیمانگا وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی راگرایەتی بۆ ئەو بەڕێزانە وسەرجەم مامۆستایان وفەرمانبەرانی پەیمانگا ووتی: ئەم رێزلێنانە پێزانینی ئێمە لە بەرامبەر ئەو ئەرکە پیرۆزەی لە سەرشانی ئێوەیە و لێھاتووانە رایدەپەڕێنن و خزمەتی پرۆسەی زانست و خوێندن دەکەن، هەروەها ووتی: ئێمە دڵنیاین ئێوە شایانی خەڵات و رێزلێنانی زۆر گەورەتر و بە بەھاترن، وە هیوادارین ئەم ڕێزلێنانە ببێتە ھاندەرێک لە پێناو بەردەوامیدا بە خزمەتی زیاتر و ئەنجامدانی کاری دڵسۆزانەتر.