زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی نێودەوڵەتی ئەوروپی لە ئۆکرانیا رێککەوتنێکیان واژۆکرد
لە چوارچێوەی فراوانکردنی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان لەگەڵ زانکۆکانی دەرەوەی ههرێمی كوردستان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی نێودەوڵەتی ئەوروپی لە ئۆکرانیا رێککەوتننامەیەکی ئەکادیمی و زانستیان واژۆکرد.
بەپێی ئەو خاڵانەی لەو رێککەوتننامەیەدا ھەیە لەمەودوا ھەردوو زانکۆ پەرە بە پەیوەندییە زانستی و کارگێڕییەکانی نێوانیان دەدەن و وەک ھەنگاوی یەکەمیش بڕیارە لە ئایندەدا چالاکی ھاوبەش لەم رووەوە بەڕێوەبچن. بەشێکی خاڵەکانی ناو رێککەوتننامەکە تایبەتن بە ئاڵوگۆڕی ستافی زانستی، کارگێڕی و ئاڵوگۆڕی خوێندکاران ئەنجامدانی کۆنفرانس و کاری تری زانستی ھاوبەشی وەک راھێنانی فەرمانبەران.