لەماوەی شەش مانگدا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ٢٦٢٦ زانکۆی جیهانی تێپەڕاند
نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان بەپێى پێوەری ویبۆمێتریکس ( webometrics ) بۆ ساڵى ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە و له دوایین ڕیزبەندی دەزگاکەدا بۆ ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لەماوەى کەمتر لە یەک ساڵدا ٢٦٢٦ زانکۆ پێشکەوتووە لەسەر ئاستی جیهان، کە ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەی دیکەی زانکۆمانە لەماوەی ئەمساڵدا.
لەوبارەیەوە م.جمال کاک برا نوێنەری زانکۆ بۆ کاروباری ڕانکى زانکۆ پێى ڕاگەیاندین کە دەزگاى webometrics ى جیهانى راگەیاندنی دوایین ڕانکی زانکۆکانى جیهان کە عێراق و کوردستانیش لەخۆدەگرێت بۆ مانگی تەموزی ٢٠٢١ لەسەر ئاستی گشت زانکۆکانى جیهاندا (زیاتر لە ٣٠ هەزار زانکۆ ) ڕاگەیاند كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه به ئاراسته‌ی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی زانستی له‌نێو زانكۆكانی هه‌رێم و عێراق و جیهاندا، کە ئەمەش کاریگەرى راستەوخۆی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆ و بەهێزبوونی پرۆسەى فێرکردن و خوێندن بەسیستمی ئاوێتە و دابینکردنی خزمەت گوزارییە ئەلکترۆنییەکانی زانکۆ و بەرزبوونەوەى ڕێژەى توێژینەوەى ئیمپاکت فاکنەر دەردەخات لە زانکۆ‌دا.
لە سەر ئاستی جیهان بە بەراورد بە دوایین رانک کە لە سەرەتای مانگی شوباتی ٢٠٢١ راگەیەندرا زانکۆى پۆلیتکنیکی سلێمانی پێش ( ٢٦٢٦ ) زانکۆی جیهان کەوتووە بەجۆرێک لە رانکی ( ١٠٤٤٥ )ەوە بووە بە ( ٧٨١٩ )وە له‌نێوان ١١٤ زانکۆ لە عێراقدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە پلەى ٤٠ هەمینە و لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانى کوردستان کە ٣٠ زانکۆن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە پلەى ١٤ هەمین دایە و لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانى لەکۆی ١٥ زانکۆ، زانکۆمان لە پلەى ٩ هەمیندایە لەسەر ئاستی هەرێم هەروەک لە خوارەوە نیشاندراوە.
سەبارەت بەم پێشکەوتن و دەستکەوتەی زانکۆ پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانكۆ وتی: سوپاس و پیرۆزبایی تایبەت ئاراسته‌ی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆ و و توێژه‌ران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كه‌م كه بێ‌وچان شه‌ویان له‌سه‌ر ڕۆژ داناوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ره‌ڕای بێمووچه‌یی و بارودۆخی ته‌ندروستی، وە سوپاسی بەرێوەبەرایەتی تەکنۆلۆجیای زانیارى و ئامارى زانکۆ دەکەم بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان لە پێشخستنی زانکۆ و دابینکردنی زیاتر لە ١٣ هەزار ئیمەیلی زانکۆیی بۆ خوێندکاران و مامۆستایان وە فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری فێرکردنی ئەلکترۆنی، هەروەها سەرۆکی زانکۆ هیوای خواست له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌موو سه‌ربازه ونه‌كانی زانكۆ ساڵ به‌ساڵ هه‌نگاوی گه‌وره‌و دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ستبهێنین و زیاتر خزمەت بە پرۆسەی خوێندن و بواری ئەکادیمیی بکەین.