پانێڵی ” هێزی هونه‌ر و كلتوور له چاكبوونه‌وه له‌دوای جینۆساید ” به‌ڕێوه‌چوو
له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ئامانجی خستنه‌ڕووی تاوانه‌كانی جینۆسایدی یه‌زیدی به‌شێوازێكی كاریگه‌ر و داهێنه‌رانه‌ی هونه‌ر و كلتوور و ته‌كنه‌لۆجیای نوێ و هاوچه‌رخ، پانێلێك به‌ناونیشانی ” هێزی هونه‌ر و كلتوور له چاكبوونه‌وه له‌دوای جینۆساید ” به‌ڕێوه‌چوو كه ده‌ستپێكی زنجیره چالاكییه‌كی هاوبه‌شی زانكۆمانه له شاره‌كانی سلێمانی و به‌غداد و دهۆك و هه‌ولێر بۆ پرۆژه‌ی ( كه‌س گوێ ناگرێت ).
كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 18/7/2021 به‌ئاماده‌بوونی پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و د.رۆژین كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی كه‌له‌پووری كلتووری دیجیتاڵی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پ.د.سه‌لاح الجابری به‌ڕێوه‌به‌ری كورسی یۆنسكۆ بۆ توێژینه‌وه‌ی نه‌هێشتنی كۆمه‌ڵكوژی له جیهانی ئیسلامی و ڤیان خه‌لاف نوێنه‌ری یه‌زدا و دیانا ئه‌مین نوێنه‌ری تۆڕی رزگاربووانی یه‌زیدی و ریان دسودا سه‌رپه‌رشتیار و به‌رهه‌مهێنه‌ری جێبه‌جێكاری پێشنگای مه‌جازی ( كه‌س گوێ ناگرێت ) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له توێژه‌ران و مامۆستایان و ده‌زگاكانی راگه‌یاند، پانێلی ” هێزی هونه‌ر و كلتوور له چاكبوونه‌وه له‌دوای جینۆساید ” له هۆڵی پیره‌مێردی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، كه ده‌ستپێكی زنجیره چالاكییه‌كی هاوبه‌شی زانكۆیه له شاره‌كانی سلێمانی و به‌غداد و دهۆك و هه‌ولێر بۆ پرۆژه‌ی ( كه‌س گوێ ناگرێت ) له‌ژێر دروشمی له‌ناو جینۆسایدی له‌بیرنه‌كراوی عێراقدا.
سه‌ره‌تای پانێڵەکە به وته‌ی به‌خێرهاتن و وه‌ستانی ساتێك ئارامی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان له‌لایه‌ن نیان حسین توێژه‌ی هاوه‌ڵ له ( دی سی ئێچ – تۆڕی نه‌هره‌ین )، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌ستیپێكرد و پاشان له وته‌یه‌كدا د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ئه‌م چالاكییه‌ی به گرنگ له‌قه‌ڵه‌مدا و رایگه‌یاند: زۆر گرنگه زانكۆ و ناوه‌ند ئه‌كادیمییه‌كانمان به‌و به‌رپرسیارێتییه‌وه هه‌ست به ژان و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و هاوچه‌رخ بۆ جیهانی بخه‌ڕوو، چونكه هێشتا مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته كۆتایی نه‌هاتووه و په‌لیان زیاتر هاوێشتووه، بۆیه لێره‌وه ده‌ستخۆشی له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی كه‌له‌پووری كلتووری دیجیتاڵی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و هاوبه‌شه‌كانی ده‌كه‌م بۆ رێكخستنی ئه‌م پانێله و ده‌ستخستنه سه‌ر ئه‌م برینه له‌بیرنه‌كراوه‌ی جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
پاشان پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئاماژه‌ی به رۆڵی گرنگی زانكۆ كرد له ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چالاكییانه‌دا و رایگه‌یاند كه زانكۆ هه‌میشه جێگای باسكردنی بابه‌ته گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه و مێژووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ هه‌موومان، بۆیه ئه‌مڕۆ ئێمه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك ده‌نگ بڵێین تاوانه‌كانی جینۆساید له بیرناكه‌ین و وه ده‌بێت گوێ‌بگرین له ئازاره‌كانی قوربانیانی جینۆساید تاكو رێگه نه‌ده‌ین جارێكی دیكه ئه‌م تاوانه قێزه‌ون و نامرۆڤانه‌یه دووباره بكرێته‌وه.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: لێره‌دا وه‌ك هه‌میشه رۆڵی ناوه‌ندی رۆشنبیری و زانكۆكان و رۆشنبیران ده‌رده‌كه‌وێت له توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له مێژوو وه باسكردنی ئه‌و مێژووه‌ی جینۆساید بۆ جیهان و عێراق و كوردستان بۆئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا بتوانین به‌شێك له زامه‌كان سارێژبكه‌ین، بۆیه سوپاسی ستاف و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی كه‌له‌پووری كلتووری دیجیتاڵی زانكۆ ( سه‌نته‌ره داهێنه‌ره‌كه‌ی زانكۆمان ) ده‌كه‌ین كه بابه‌تی جینۆساید گرنگه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه راستییه‌كانی بخه‌ینه‌ڕوو وه به‌شێوازێكی هاوچه‌رخ پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی بكه‌ین.
پاشان هه‌ریه‌ك له پ.د.سه‌لاح الجابری به‌ڕێوه‌به‌ری كورسی یۆنسكۆ بۆ توێژینه‌وه‌ی نه‌هێشتنی كۆمه‌ڵكوژی له جیهانی ئیسلامی و ڤیان خه‌لاف نوێنه‌ری یه‌زدا و دیانا ئه‌مین نوێنه‌ری تۆڕی رزگاربووانی یه‌زیدی و ریان دسودا سه‌رپه‌رشتیار و به‌رهه‌مهێنه‌ری جێبه‌جێكاری پێشنگای مه‌جازی ( كه‌س گوێ ناگرێت ) وته‌یان له‌سه‌ر جینۆساید به‌گشتی و جینۆسایدی یه‌زیدی پێشكه‌ش كرد.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا و له رێگه‌ی داتاشۆوه كورته ڤیدیۆیه‌ك له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ” كه‌س گوێ ناگرێت ” پێشكه‌شكرا كه له رێگه‌ی تێكه‌ڵكردنی كاریگه‌ر و داهێنه‌رانه‌ی هونه‌ر و كلتوور و ته‌كنه‌لۆجیای نوێوه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر كوردانی یه‌زیدی گه‌شتێكی ( شوێن و كات )ی هه‌ست وروژێنه‌ر به بینه‌ره‌كانی ده‌كات بۆ ساته‌كانی پێش هێرشی داعش بۆ سه‌ر شار‌و شارۆچكه و گوندی یه‌زیدیه‌كان هه‌روه‌ها نوقومكردنی بینه‌ر له‌و مه‌شهه‌دانه‌دا و به چه‌ند راستیبیه‌كی مێژوویی تێكدانی ژیان و كه‌له‌پووری و كلتووری یه‌زیدییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی داعش و هه‌ستی رزگاربووان ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كان.
دواتر بابه‌تی گفتوگۆی پانێڵ له‌لایه‌ن رێكخه‌ری پانێڵ، شۆخان حه‌مه‌ره‌شید پارێزه‌ر و چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ڕێوه‌برا له‌م پانێڵه‌دا هه‌ریه‌ك له پانێلیسته‌كان ( د.سه‌عد به‌شیر ئه‌سكه‌نده‌ر راوێژكاری كه‌له‌پووری كلتووری له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار له به‌غداد و د.رۆژین كه‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی كه‌له‌پووری كلتووری دیجیتاڵی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ئاودێر عوسمان مامۆستا و هونه‌رمه‌ند و زینه خه‌ڵات سلێمان نوێنه‌ری تۆڕی رزگاربووانی یه‌زیدی و زمناكۆ ئیسماعیل خالید فۆتۆگرافه‌ری رۆژنامه‌وانی و ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلم ) گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به هێزی گوازه‌ره‌وه‌ی كلتوور و هونه‌ر بۆ كردنه‌وه‌ی مێشك و دڵه‌كان، پاڵپشتیكردنی راستییه مێژووییه‌كان و گۆڕینی كاره‌سات بۆ هۆشیاری بنیادنه‌ر وه‌ك كارای هانده‌ری گۆڕان.
له كۆتاییدا ئاماده‌بووان به پرسیار و سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان به‌شدارییان كرد و له‌لایه‌ن پانێلیسته‌كانه‌وه وه‌ڵامی پێویست درانه‌وه و بابه‌ته‌كه‌یان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
ئه‌م زنجیره چالاكییه هاوبه‌شه له‌دوای سلێمانی لە شاره‌كانی به‌غداد و هه‌ولێر و دهۆك تا 5 ئابی 2021 ئه‌نجام ده‌درێن، كه ئه‌م چالاكییه‌كانه به‌هاوبه‌شی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ( IOM ) و یه‌زدا و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی كه‌له‌پووری كلتووری دیجیتاڵی ( DCH ) له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و تۆڕی نه‌هره‌ینی هاوبه‌شی سه‌نته‌ره‌كه و كورسی یونسكۆ بۆ توێژینه‌وه‌ی نه‌هێشتنی كۆمه‌ڵكوژی له جیهانی ئیسلامی دا له زانكۆی یه‌غداد، به‌پاڵپشتی دارایی رێكخراوی هاوكاری ئه‌مریكی ( USAID ) رێكخراوه.