وۆرکشۆپی (فەلسەفەی ئاشتی و فاکتەرەکانی گۆڕینی ناکۆکی) به‌ڕێوه‌چوو
له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه زانستییه كلتوری و كه‌له‌پورییه‌كانی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی( دی س ئێچ) زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و تۆڕی نەهرەین و به‌هاوبەشی سەنتەری یەکسانی جێندەر لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ کورسی یونسکۆ بۆ توێژینەوەی نەهێشتنی کۆمەڵکوژی لە جیهانی ئیسلامی له زانکۆی بەغداد، وۆرکشوپێک به ناونیشانی(فەلسەفەی ئاشتی و فاکتەرەکانی گۆڕینی ناکۆکی) بەشێوازی ڕاستەوخۆو ئۆنلاین به‌رێوه‌چوو.
كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13 ی ته‌مموزی 2021 له هۆڵی پیره‌مێردی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بەگرتنەبەری ڕێکارە تەندروستیەکان، هەردوو سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی( دی س ئێچ) و تۆڕی نەهرەین و به‌هاوبەشی
و سەنتەری یەکسانی جێندەر لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌هەماهەنگی لەگەڵ کورسی یونسکۆ بۆ توێژینەوەی نەهێشتنی کۆمەڵکوژی لە جیهانی ئیسلامی له زانکۆی بەغداد، وۆرکشوپێکیان به ناونیشانی” فەلسەفەی ئاشتی و فاکتەرەکانی گۆڕینی ناکۆکی” پێشکەشكرد.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پ.د. سۆران ابوبكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا‌و ڕاگرانی كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێری و په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌رو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌كادیمییان و مامۆستایان ئاماده‌بوون.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن د. ڕۆژین كمال محمدامین به‌ڕێوه‌به‌ری سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی( دی س ئێچ) زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌شكردو ڕایگه‌یاند كه بابه‌تی ئاشتی یه‌كێكه له‌بنه‌ماسه‌ره‌كییه‌كانی بۆ ژیانی مرۆڤ و پێویسته هه‌رده‌م هه‌وڵ بدرێت ئاشتی به‌رقه‌راربێت تا ژیانی تاكه‌كان له‌نێو كۆمه‌ڵگادا ئاسوده بێت و دڵنیایی له ژیانكردندا هه‌بێت.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا (پ.د.صلاح الجابری) به‌ووردی باسی له فه‌لسه‌فه‌ی ئاشتی و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی له نێوان مرۆڤه‌كان كرد‌و هه‌موو ئه‌و هۆكاره خودی و بابه‌تییانه شیكرانه‌وه كه ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی بیری توندڕه‌وی و هێنانه ئارای ناكۆكییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتییه‌كی گشتگیر چ بۆ تاك و چ بۆ كۆمه‌ڵگا.
له‌كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌دا ئاماده‌بووان پرسیار‌و سه‌رنجه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو كه به‌مه‌ش زیاتر باسه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا.
(پ.د.صلاح الجابری) مامۆستایه لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغداد، وە بەڕێوەبەری کورسی یونسکۆیە بۆ توێژینەوەی نەهێشتنی کۆمەڵکوژی لە جیهانی ئیسلامی دا، و ئەندامی کۆمەڵەی عەرەبی ئەکادیمیە لە بواری فەلسەفە.