دووەم وۆرکشۆپی “پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران” بەڕێوەچوو
به‌ئامانجی شیكردنه‌وه‌ی پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، باسكردنی گرنگی ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر کارئاسانی و خێرا ڕاپەڕاندنی مامەڵەی خوێندکاران و نه‌هێشتنی ڕۆتینی كارگێڕی، وۆرک‌شۆپێک لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی دووشەممە ١٢ی ته‌مموزی 2021 کاتژمێر 10ی بەیانی ، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، بەناونیشانی “پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران” وۆرکشۆپێك لەلایەن د.بەختیار عبید شریف بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆ و گۆران سەردار لێپرسراوی هۆبەی تۆماری ئەلیکترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو.
وۆركشۆپه‌كه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست بوو له‌سه‌ر سیستمی ئه‌لیكترۆنی گواستنه‌وه‌و دابه‌زینی خوێندنی خوێندكار بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 كه ئاسانكاری زۆر باش ده‌كات بۆ خوێندكار‌و كه‌سوكاریان و ڕۆتینی كارگێڕی زۆر كه‌مده‌كاته‌وه‌و كات ده‌گێڕیته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی زۆرترین مامه‌ڵه‌ی خوێندكاران له كه‌مترین ماوه‌د