Back

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تموزی 2021 بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (ئەوین ابوبکر سعید) بەناونیشانی ( DDOS Attack Detection (Using Machine Learning Techniques لە هۆڵی سیمیناری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو. ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە : 1-پ.ی.د.حارث رعد حسن سەرۆکی لیژنە. 2-پ.ی.د.مصطفی ابراهیم خلیل ئەندام . 3-د.بەختیار ابراهیم سعید ئەندام . 4-پ.ی.د.نور غازی محمد ئەندام سەرپەرشتیار . لە بەرامبەردا ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک پیرۆزبایی لە خوێندکار (ئەوین ابوبکر سعید) دەکات و هیوای سەرکەوتن و پلەی زانستی بەرزتری بۆ دەخوازێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile