سەرۆکایەتی زانکۆ پیرۆزبایی لە ئەندازیارانی پلانسازی شار دەکات
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرجەم دەرچووانی بەشی پلانسازی شار لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری دەکات کە تەنها بەشە لە هەرێمی کوردستان لەم بوارە گرنگەدا کار دەکات.
شایانی باسە بە هەوڵ و ماندوبوونی پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ و هاوکاری و پشتگیری ڕاگری کۆلێج و سەرۆکی بەش و هەوڵ و کۆبوونەوە بەردەوامەکانی مامۆستایان لەگەڵ لێپرسراوانی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان ئەم دەستکەوتە گرنگە بەدەستهات، کە مایەی شانازی و دەستخۆشی هەمووانە بۆ زیاتر خزمەتکردن و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دەرچووانی ئەم بەشە.
بەمەش زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی مەڵۆیەکی تری خستەسەر خەرمانی خزمەت و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان و ئەندازیاران.